سبەى چەکى بەریتانى دەگاتە کوردستان

0

bitishسبەى چەکى بەریتانى دەگاتە کوردستان

نووچەنێت-دەیلى مەیل

رۆژنامەى دەیلى مەیلى بریتانى ئاشکراى کرد سبەى 10ى ئەیلوول چەکى بەریتانى دەگاتە دەست حکومەتى هەرێمى کوردستان.
رۆژنامەکە دەڵێت وەزارەتى بەرگرى بریتانى سەبارەت بە ناردنى ئەو چەکانە ووتوویەتى “هێزە کوردییەکان وەکو هێزەکانى داعش پرَچەک نین، بۆیە ئێمە بە ناردنى ئەو چەکانە هاریکارییان دەکەین تا هەم بەرگرى لە خۆیان بکەن، هەم پاشەکشە بە داعش بکەن و خەڵکى سڤیل بپارێزین”.
بەپێى راگەیەنراوەکەى وەزارەتى بەرگرى بریتانیا ئەو چەکانە لە رەشاشى قورس و جبەخانەى سەربازى پێکهاتوون و بایى 2،6 ملیۆن دۆلارن و گواستنەوەشیان لە بریتانیاوە بۆ عێراق 750 8ەزار دۆلارى دەوێت.
ئەم راگەیەنراوەى وەزارەتى بەرگرى بریتانیا دواى ئەوە دێت کە سەرۆک وەزیرانى ئەو ووڵاتە دەیڤد کامیرۆن ئاشکراى کرد کە ووڵاتەکەى راستەوخۆ چەک دەداتە هێزى پێشمەرگە تا لە شەڕى دژى داعش بەکارى بهێنن.
کامیرۆن تەئکیدیشى کردبوەوە کە ناردنى چەو چەکانە پێویستى بە دەنگدانى پەرلەمان نییە، چونکە لە دووباردا حکومەت دەتوانێت بێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان دەستێوەردانى دەرەکى بکات: 1-ئەگەر کارەساتێکى مرۆیى کتوپڕ روویدا 2-ئەگەر بەرژەوەندییەکانى بریتانیا پێویستییەان بە پارێزگارییەکى کتوپڕ بوو

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com