عێراق دووەمین گەورە هاوردەكاری كەرەستەی ئێرانییە

0

iranعێراق دووەمین گەورە هاوردەكاری كەرەستەی ئێرانییە

نووچەنێت-ئاژانسەكان

لەماوەی پێنج مانگی رابردوودا ئێران 5،5 ملیار دۆلاری لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراق دەستکەوتووە و ئەمەش دەیکاتە دوەمین هاوبەشی بازرگانی ئێران لەدوای ووڵاتی چین.
جیهانبەخش سنجابی شیرازی سەرۆکی ژوورە هاوبەشە بازرگانییەکانی نێوان عێراق و ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا وتوویەتی “لە پێنج مانگی ئێران بایی 2،2 ملیار دۆلار کەل و پەلی هەناردەی عێراق کردووە، ئەمەش عێراق دەکاتە دووەمین گەورە هاوردەکاری ئێران لەدوای چین. ئەگەر کەرتی بازرگانیی نەوت و گاز و گەشتیاریشی بخەینە سەر، ئەوا قەبارەکە دەگاتە 5،5 ملیار دۆلار “.
بە وتەی شیرازی، گرنگترین ئەو کەرەستە ئێرانییانەی رەوانەی عێراق دەکرێن بریتین لە (رەگەزە خۆراکییەکان و پێدوایستی و دەرمانی پزیشکی و کەرەستەی بیناسازی و کەرەستەی کارەبایی و کەرەستەی تایبەت بە ئاو).
بەپێی زانیارییەکانی شیرازی گەشەکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات زیاتر لە مەرزی شەلەمچەی باشووری عێراق بووە و لە پەروێزخان ئەو ئاڵوگۆڕە کەمی کردووە.
عێراق دووەمین گەورە هاوبەشی بازرگانی ئێرانە و لەنێوان نەورۆزی 2013 و 2014 دا 18%ی تێکڕای کەرەستەی هەناردەکراوی ئێران بە ئاراستەی عێراقدا بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com