فڕۆكە ئەمریكاییەكان فڕینیان بەسەر موسڵدا زیاتر كردووە

0

usaفڕۆكە ئەمریكاییەكان فڕینیان بەسەر موسڵدا زیاتر كردووە

نووچەنێت-ئاژانسەكان

تێبینی كراوە دووشەممە 8ی ئەیلوول فڕۆكە ئەمریكاییەكان لە جاران زیاتر بەسەر ئاسمانی موسڵدا سووڕاونەتەوە، ئەوە جگە لەوەی دوو جار چەكدارانی داعشیان بۆمبباران كردووە.
زیادبوونی سوڕانەوەی فڕۆكە ئەمریكاییەكان بەسەر موسڵدا جێگەی گرنگیپێدانە بە تایبەت كە بڕیارە چوارشەممە 10ی ئەیلوول سەرۆك ئۆباما پلانێكی گشتگیر بۆ لێدانی داعش رابگەیەنێت، بەتایبەت لەمكاتەدا كە حكومەتی بنكە فراوان راگەیەنراوە و ئەویش مەرجی تێوەگلانی ئەمریكا بوو بۆ هاریكاری بەغدا لە جەنگی دژی داعشدا.
هەر لە چوارچێوەی داڕشتنی پلانەكانی ئەمریكا بۆ لێدانی داعش، بڕیارە سێشەممە 9ی ئەیلوول جۆن كیری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەردانی هەردوو ووڵاتی عەرەبی سوننی ئەردەن و سعودیە بكات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com