ئەندامێكی هاوپەیمانێتی شیعە: ئەمریكا گەرانتی داوەتە كورد بۆ بەشدارییان لە حكومەتدا

0

shiaئەندامێكی هاوپەیمانێتی شیعە: ئەمریكا گەرانتی داوەتە كورد بۆ بەشدارییان لە حكومەتدا

نووچەنێت-عەرەبی جەدید

ماڵپەڕی عەرەبی جەدید دەڵێت ئەمریكا فشارێكی زۆری كرد تا هەرچی زووە و لەماوەی دەستووریی خۆیدا حكومەتی نوێی عێراق پەسەند بكرێت، چونكە ئەمریكا پێویستی بەوە هەیە حكومەتێكی كۆدەنگی لە عێراق هەبێت، بەرلەوەی بەشێوەیەكی بەرفراوان پەلاماری داعش بدات .
عەرەبی جەدید دەڵێت ئەمریكا گەراتنی داوەتە كورد و سوننە كە لەماوەی كەمتر لە 6 مانگدا خواستەكانیان لەسایەی ئەم حكومەتە نوێیەدا بێتەدی.
بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەكە، لەدوا ساتەكانی پێشكەشكردنی ناوی وەزیرەكاندا، چەند كەسێك لە وەرگرتنی پۆستەكانیان دوورخراونەتەوە لەوانە هادی عامری لە پۆستی وەزیری ناوخۆ و حەسەن شەممەری لە وەزارەتی داد و محەمەد شەیاع لە وەزارەتی مافی مرۆڤ. دەبێ‌ بڵێین هادی عامری كەسێكی ئێجگار نزیكە لە ئێران و ئەمریكا تێبینی زۆری لەسەری هەیە.
سەرچاوەیەك لە هاوپەیمانێتی شیعەكان كە نەیویستووە ناوی بهێنرێت بە عەرەبی جەدیدی وتووە “ئەم حكومەتە بە فشارێكی زۆری دەرەكی و ناوەكی پێكهات، هەرچەندە نووری مالیكی هەوڵێكی زۆریدا لەباری ببات”. هەر ئەو سەرچاوەیە وتوشیەتی “ئەمریكا گەرانتی داوەتە كورد و سوننەكان لەماوەیەك كە لە 6 مانگ تێپەڕ نەكات، خواستەكانیان لە سایەی حكومەتە نوێیەكەدا جێبەجێ‌ بكات”.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com