موفتی سوننەکانیش فتوای شەڕی داعشی راگەیاند
نوچەنێت .ئاژانسەکان
بەهەمانشێوەی مەرجەعە شیعەکان موفتی سوننەکانی عێراقیش فتوای شەڕی داعشی راگەیاند و داوا دەکات، خەڵکی سوننە هێزی خۆبەخش پێکبهێنێ بۆ جەنگ لەدژی داعش.
لەسەرەتای هێرشەکانی داعشەوە بۆ سەر عێراق، مەرجەعیەتی شیعەکان داوای کرد، هەرکەس لەتوانایدا هەیە چەک هەڵبگرێت بۆ شەڕکردن دژی داعش و ئەو شەڕەشیان بەجیهاد ناوبرد.
ئەوکات بەشێکی زۆر لەهێز و کەسایەتییە سوننەکان دژ بەحکومەتی مالیکی، پشتیوانی چەکدارانی داعشیان دەکرد و ئامادەبوون شان بەشانی ئەو رێکخراوە توندڕەوە بجەنگن.
بەڵام لەدواین پێشهاتدا، شێخ مەھدی سومەیدەعی، موفتی سوننەکانی عێراق، فەتوای بۆ خەڵک و ھۆزە سوننەکان دەرکرد، کە لە دژی داعش بجەنگن.
شێخ سومەیدەعی، لە فتواکەیدا داوا لەخەڵک و هۆزە سوننەکان دەکات، دژ بەداعش و بۆ پاراستنی سوننەکان، هێزی خۆبەخش دروستبکەن و بجەنگن، چونکە وەک ئەو دەڵێت، داعش تاوان و خراپەکاری و فیتنە لەسەر زەوی بڵاو دەکاتەوە.