شیعەکان ئامادەنین داواکارییەکانی کورد جێبەجێ بکەن، ئەمرۆ لایەنە سیاسییەکان کۆ دەبنەوە
نوچەنێت
شاندی دانوستانکاری کورد لەگەڵ حکومەتی عێراق نەگەشتنە هیچ رێککەوتنێک لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، بڕیاریشە ئەمڕۆ سەرکردە سیاسییەکانی کوردستان لەسلێمانی، لەگەڵ UN و نوێنەرانی ئەمریکا کۆببنەوە، بۆ بڕیاردان لەبەشداریکردن یان نەکردن لەحکومەتی عێراقدا.
فریاد رهواندزی، وتهبێژی شاندی دانوستانكاری كورد بەشهرقولئهوسهتی راگهیاند”حەیدەر عەبادی ئامادە نییە نیازپاکی دەرببڕێت لەبارەی ناردنی موچەی فەرامانبەرانی کوردستان، کوردیش ناتوانێ ببێتە بەشێک لەو حکومەتەی بەسیاسەتی برسیکردنی هاوڵاتیانی کوردستان درێژە پێدەدات”.
فریاد رواندزی ئەوەشێ خستەڕوو” لیستی شیعەکان دۆسیەی بودجەو فەرمانبەرانی کوردستانی گرێداوە بەنەوت و گازەوە، کوردیش پێشنیاری هەناردەی ١٢٥ هەزار بەرمیل نەوتی کردووە لەرێی کۆمپانیای سۆموە بەرانبەر بەناردی یەکەم وەجبەی دەرماڵەی هەرێم لەلایەن بەغداوە، بەڵام بەغدا هێشتا رەزامەندنی دەرنەبڕیوە”.
هەر بۆیە بەوتەی ڕواندزی ” شاندی دانوستانکاری کورد دەگەڕێتەوە کوردستان و راپۆرتی خۆی لەبارەی دانوستانەکان و ئەو خاڵانەی لەسەری رێكنەکەوتون” دەخاتە بەردەم سەرکردایەتی سیاسی کورد.
هەر لەبارەی پرسی بەشداریکردنی کورد لەحکومەتی عێراق، بڕیارە ئەمڕۆ لایەنە كوردستانییەكان لە سلێمانی لەبارەی پرسی بەشداریكردن و بەشدارینەكردنی كورد لە حكومەتی تازەی عێراقدا کۆببنەوە، بڕیارە لەو کۆبونەوەدا نوێنەرانی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و UN بەشدار دەبن .