بەپەلە: دەنگدن لەسەر كابینەكەی عەبادی دواخرا

0

bapalaبەپەلە: دەنگدن لەسەر كابینەكەی عەبادی دواخرا

نووچەنێت-ئاژانسی هەواڵی عێراقی

ئەندامێكی لیستی سەدری ئاشكرای كرد كە بڕیار دراوە متمانەدان بە كابینەكەی عەبادی لە خشتەی كاری سبەینێی پەرلەمانی عێراق دەربهێنرێت.

غەزوانا لیشبانی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر لیستی سەدرییەكان بۆ ئاژانسی “كول عێراق” ئاشكرای كردووە كە بڕیاردراوە دەنگدان بە كابینەكەی عەبادی بۆ سێشەممەی داهاتوو دوابخرێت و سبەینێ‌ تەنها دەنگ بە لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان بدرێت.
شیاوی ووتنە دووشەممە 7ی ئەیلوول سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كرد كە سێشەممە 8ی ئەیلوول دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران تایبەت دەبێ‌ بە متمانەدان بە كابینەكەی عەبادی و هەموو ئامادەكارییەكیش لەو بارەیەوە كراوە. بەڵام لیستی كوردی بڕیاری دابوو بایكۆتی دانیشتنەكە بكات چونكە كابینەكەی عەبادی، خواستەكانی كوردی بە هەند وەرنەگرتووە لە كارنامەی حكومەتدا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com