عێراق: رێژەی هەژاری گەیشتۆتە 30%

0

iraq povertyعێراق: رێژەی هەژاری گەیشتۆتە 30%

نووچەنێت-مەداپرێس

وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت بەپێی خەمڵاندنی ئەوان، رێژەی هەژاری لە عێراق بۆ 30% بەرزبۆتەوە، لەکاتێکدا پێش هاتنی داعش ئەو رێژەیە 19% بووە .
مەهدی عەللاق بریکاری وەزیری پلاندانانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ مەداپرێس ووتویەتی “ئەوەی لای ئێمە تۆمارکرابوو دەربارەی رێژەی هەژاری 19% بوو، بەڵام ئێستا بەهۆی ئەو ئاوارەبوونە بەرفراوانەی لە عێراق روویداوە، بە خەمڵاندنی ئێمە رێژەکە بەرزبۆتەوە بۆ 30% و حاڵی حازر خەریكی ووردبینین بۆ دڵنیابوونەوەی زیاتر لە رێژەكە”.
عەللاق رەخنەی لە كاركردنی وەزارەتەکانی عێراقیش گرتووە و ووتویەتی “خاوو خلیچکییەکی زۆر لە جێبەجێکردنی پلانە ستراتیجییەکانیاندا هەیە و لە باشترین حاڵەتدا نەیانتوانیوە 60%ی پلانەکانیان جێبەجێ بکەن، ئەمەش بەواتای بەفیڕۆدانی 40%ی تواناکانی عێراقە”.
بریكاری وەزیری پلاندانانی عێراق جەختی کردۆتەوە کە رێژەی بێکاریش لە عێراق روو لە زیادییە و زیاترە لە رێژەی پێشووتر كە 12% بوو

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com