كێ‌ پارەی چەكە چیكییەكان دەدات؟

0

czechكێ‌ پارەی چەكە چیكییەكان دەدات؟

نووچەنێت-ئاژانسی دەنگوباسی رووسی

یەكشەممە 7ی سێپتەمبەر وەزیری دەرەوەی كۆماری چیك ئاشكرای كرد ووڵاتەكەی بایی دوو ملیۆن دۆلار چەك و تەقەمەنی دەداتە هەرێمی كوردستان.
لوبۆمیر زۆرالیك وەزیری دەرەوەی كۆماری چیك لە دیدارێكی تەلەڤزیۆنیدا ووتی “هەر حكومەتی نوێی عێراق دەستبەكاربوو سەردانی ئەو ووڵاتە دەكەم و باسی پێدانی بایی 2 ملیۆن دۆلار چەك و تەقەمەنییان لەگەڵ باس دەكەم، كە بە خۆڕایی پێیانی دەدەین”.
زۆرالیك جەختی كردەوە بەخشینی ئەو چەك و تەقەمەنییانە بە كوردستان، لە چوارچێوەی بەدەمەوەچوونی بانگەوازەكەی مەسعود بارزانییە، كە داوای لە كۆمەڵی نێودەوڵەتی كرد هاریكاری سەربازی پێشكەشی هەرێمەكەی بكەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەلاماری داعش.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com