ئێران لە هەوڵی حەسانەی یاساییدایە بۆ مالیكی

0

malkiئێران لە هەوڵی حەسانەی یاساییدایە بۆ مالیكی

نووچەنێت-ئەخبار خەلیج

چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە حەیدەر عەبادییەوە ئاشكرایان كردووە كە كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەوڵێك چڕدایە تا لە خولی داهاتووی حكومەتی عێراقدا پارێزراو بێت لە هەر بەدوادلچوونێكی یاسایی و بۆ ئەمەش داوای كردووە مالكی لە حكومەتی داهاتوو هەم پۆستی هەستیاری وەك جێگری سەرۆك كۆماری پێبدرێ‌ و هەم دەسەڵاتی بەسەر هێزەكانی پاراستنی ناوچەی سەوز و هێزی تایبەتی حكومەتدا بمێنێت.
ئەو سەرچاوەیە ووتوویەتی مالیكی هەم پێشێلی مافەكانی مرۆڤی ئەنجامداوە و هەم لە سەردەمی ئەودا سوپا و هێزە ئەمنییەكانی عێراق تووشی یەكێك لە شكستە هەرە گەورەكانی مێژووی خۆیان بوون، بۆیە زۆر رێی تێدەچێت مالیكی تووشی لێپێچینەوەی یاسایی ببێت.
ئەوەی جێگەی سەرنج بوو لە دوا كۆبوونەوەی حكومەتەكەیدا مالیكی چەندین گۆڕانكاری گەورەی راگەیاند كە وەك هەڵی ئەو تەماشا دەكرێن بۆ هێشتنەوەی هەژموونی خۆی بەسەر حكومەتی داهاتووەوە، لەوانە:
1-بەرزكردنەوەی پلەی سەربازی محەمەد رەزا فەرماندەی هێزە تایبەتەكانی پاراستنی مالیكی بۆ پلەی فەریق
2-دامەزراندنی زیا قورەیشی بەرپرسی پێشووی بەشی دارایی نووسینگەی مالیكی وەك جێگری وەزیری پلاندانا
3-دامەزراندنی عەلی مووسەوی ووتەبێژی پێشووی مالیكی وەك بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی دەرەوە
4-دامەزراندنی عەلی عەللاق سكرتێری پێشووی ئەنجوومەنی وەزیران وەك سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی

سەرچاوەكە ووتوویەتی حەیدەر عەبادی بەنیازە هەڵسَیت بە پووچەڵكردنەوەی هەمو فەرمانەكانی دامەزراندن و گواستنەوە و پلەبەرزكردنەوە كە نووری مالیكی لە سێ‌ مانگی كۆتایی پۆستەكەیدا ئەنجامی داوون.
دەبێ‌ بڵێین چەند پەرلەمانتارێكی عێراقی داوایان كردووە گەشتكردن لە هەریەك لە نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشوو سەعدون دلێمی وەزیری بەرگری

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com