نێچیرڤان بارزانی: هەموو پێكهاته‌كانى كوردستان له‌ یه‌ك سه‌نگه‌ردا پێكه‌وه‌ن

0

نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی: هەموو پێكهاته‌كانى كوردستان له‌ یه‌ك سه‌نگه‌ردا پێكه‌وه‌ن

نوچەێت

بۆ گەیاندنی سوپاسگوزاری کڵێسای رۆژهەڵاتی ئاشوری، شاندێکی نوێنەرایەتی سەرۆکی کڵێساکە، سەردانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستانیان کرد، لەدیدارێکدا ستایشی گیانی پێکەوەی و تەبایی پێکهاتەکانی کوردستانیان کرد، دووپاتیان کردەوە کە لەئایندەشدا کوردستان هەروا دەبێت.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی حکومەتی کوردستان “دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 7ى ئه‌یلوولى 2014، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی قەداسەتی پاتریارك مار دەنخای چوارەم سەرۆكی كڵێساى ڕۆژهەڵاتی ئاشووری، بە سەرۆكایەتیی مەتران “مار ملیس زیا” كرد، له‌ دیدارێكدا شانده‌كه‌ سڵاو و ڕێزى قەداسەتی پاتریاركیان گه‌یانده‌ سه‌رۆك وه‌زیران و سوپاس و پێزانینى خۆیان پێشكه‌ش به‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد، بۆ ئه‌و هه‌موو كۆمه‌ك و هاوكارییانه‌ى پێشكه‌ش به‌ خوشك و برایانى مه‌سیحى كردووه‌”. هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاند “به‌سه‌رهاته‌كان، ئه‌زموونێكى تاڵى نه‌خوازراو و كاره‌ساتێك بوون”، به‌ڵام دڵنیایى خۆیان دووپات كرده‌وه‌ كه‌ بارودۆخه‌كه‌ كاتییه‌ و ڕاده‌بوورێ.

هەر لەو دیدارەدا شاندی ناوبراو، تیشكى خسته‌ سه‌ر په‌یوه‌ندیى پێكهاته‌ ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى كوردستان و ناوچه‌كه‌ و به‌ تایبه‌تى باسیان له‌ په‌یوه‌ندیى مێژووییى كورد و مه‌سیحییه‌كان كرد، جه‌ختیان له‌وه‌ كرده‌وه ‌كه ‌گه‌لان و پێكهاته‌كانى كوردستان هه‌میشه پێكه‌وه‌ بوون و پێكه‌وه‌ ده‌بن، چاره‌نووسى هه‌مووانیش پێكه‌وه‌یه‌. هه‌روه‌ها ستایشى گیانى پێكه‌وه‌یى و ته‌باییى پێكهاته‌كانى كوردستانیان كرد و دووپاتیان كرده‌وه ، كه‌ له‌ ئاینده‌شدا هه‌ر وا ده‌بێت و گیانى پێكه‌وه‌ژیان و ژیاندۆستى له‌ كوردستان هه‌ر به‌ر‌ده‌وام ده‌بێت.

هەر پێی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی حکومەتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی” وێڕاى به‌خێرهێنان و ناردنى سڵاو و ڕێز بۆ قەداسەتی پاتریارك، جه‌ختى له‌سه‌ر كه‌لتوورى لێبورده‌یى و پێكه‌وه‌ژیانى پێكهاته‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان كرده‌وه، كه‌ له‌ بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانى كوردستانیانه‌. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا كه‌ ئه‌وه‌ى ڕووى داوه‌ به‌ هه‌موو پێوانه‌یه‌ك كاره‌ساته‌ و ده‌ریخست هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان له‌ یه‌ك سه‌نگه‌ردا پێكه‌وه‌ن، بۆیه‌ هه‌مووان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌ر پێكه‌وه‌ ده‌بن و ئاینده‌ش بۆ كوردستانیانه‌.

هەر لەودیدارەدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی کورددستان، بەشاندی سەرۆکی کڵێسای رۆژهەڵاتی ئاشوری راگەیاندووە”ڕاسته‌ لەئه‌زموونێكى تاڵ ژیاین، به‌ڵام زۆر وانه‌یشى تیادا بوو كه‌ هانمان ده‌دات، كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ئاینده‌یه‌كى باشتر بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستانیان بنیات بنێین”. شانده‌كه‌یشى دڵنیا كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ى له‌ تواناى حكوومه‌ت و گه‌لى كوردستاندا بێت، بۆ دابینكردنى ئارامى و ئاسایش و ژیانێكى سه‌ربه‌رزانه بۆ هه‌موو پێكهاته‌كان‌، درێغى ناكه‌ن.

له‌ كۆتاییدا دیدارەکەشدا، شاندنی ئاشورییەکان دووپاتى كرده‌وه،‌ هه‌میشه‌ له‌ نێوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان داوا ده‌كه‌ن یارمه‌تیى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌ته‌كه‌ى بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن هه‌نگاوى باشتر له‌ ئاوه‌دانى و وه‌به‌رهێنان و پێشخستنى ژیاندا بنێن. هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى خۆیان بۆ ڕۆڵى پێشمه‌رگه‌ و قوربانییه‌كانى دووپات كرده‌وه‌ كه‌ مایه‌ى شانازیى هه‌موو لایه‌كه‌ و هه‌رگیز له‌بیر ناكرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com