بزووتنەوە بۆ یەكگرتوو: بە فیتی ئاغاكانتان لە میسرەوە، دژایەتی جیهاد و شۆڕشی كوردیتان دەكرد

0

qqبزووتنەوە بۆ یەكگرتوو: بە فیتی ئاغاكانتان لە میسرەوە، دژایەتی جیهاد و شۆڕشی كوردیتان دەكرد

 

 

نوچە: هەولێر

وتەبێژەی بزووتەوەی ئیسلامی، هێرشی توند دەكاتە سەر یەكگرتووی ئیسلامی و دەڵێت ” لەكۆنەوە و لەسەرەتای هەشتاكانەوە ڕیزەكانی ڕابوونی ئیسلامیان شەقكردووە و لەوكاتەوە سەری ڕمیان تیژدەكەن بۆ لێدانی براكانیان و هەمیشە لەكاتی جیهادو خەباتی شاخیش لەدژی داگیر كەرانی كوردستان گەنج و لاوەكانیان سارد دەكردەوە و دەیانگوت چەك هەڵگرتن دروست نیە و بە تەوجیهی ناسیۆنالیزمی عەرەبی خەنجەری ژەهراویان لەپشتی شۆرشی كوردی ئەدا”.
لە روونكردنەوەیەكدا كە دەست نوچە كەوتووە، دكتۆر عەبدوڵڵا وەرتێ‌ وتەبێژی فەرمی بزووتنەوەی ئیسلامی، هێرشی توند دەكاتە سەر یەكگرتووی ئیسلامی و دەڵێت “ئێمە خۆمان بڕیار بەدەست و ئاغای خۆمانین و وەك خەڵكی ترنین كە بەفیتی ئاغاكانیان لەمیسرەوە دژایەتی جیهاد و شۆرشی كوردیان ئەكرد و لەوكاتەدا ڕیزی ئیسلامخوازانیان لەت و پەت ئەكردو رۆڵەكانی كوردیان لەپێشمەرگایەتی پەشیمان دەكردەوە بەپاساوی ئەوەی سەربازانی بەعس موسڵمانن و دروست نییە چەك لەبەرامبەریاندا هەڵبگیرێت”.
دەقی رونكردنەوەكەی وتەبێژی فەرمی بزووتنەوەی ئیسلامی
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

ماوەیەكە لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیس بووك و هەندێ دەزگای ڕاگەیاندنەوە هێرشی بێ بنەماو ناڕەوا دەكرێتە سەر بزووتنەوەی ئیسلامی، ئەو لایەن و كەسانە خۆیانیان سەخڵەت كردووەو لەكۆنەوە و لەسەرەتای هەشتاكانەوە ڕیزەكانی ڕابوونی ئیسلامیان شەقكردووە و لەوكاتەوە سەری ڕمیان تیژدەكەن بۆ لێدانی براكانیان و هەمیشە لەكاتی جیهادو خەباتی شاخیش لەدژی داگیر كەرانی كوردستان گەنج و لاوەكانیان سارد دەكردەوە و دەیانگوت چەك هەڵگرتن دروست نیە و بە تەوجیهی ناسیۆنالیزمی عەرەبی خەنجەری ژەهراویان لەپشتی شۆرشی كوردی ئەدا.

لەوەڵامی ئەو بەرپرسەی برایانی یەگرتووی ئیسلامیشدا كە بەنارەوا هێرشی كردە سەرمان دەڵێین: ئێمە خۆمان بڕیار بەدەست و ئاغای خۆمانین و وەك خەڵكی ترنین كە بەفیتی ئاغاكانیان لەمیسرەوە دژایەتی جیهاد و شۆرشی كوردیان ئەكرد و لەوكاتەدا ڕیزی ئیسلامخوازانیان لەت و پەت ئەكردو رۆڵەكانی كوردیان لەپێشمەرگایەتی پەشیمان دەكردەوە بەپاساوی ئەوەی سەربازانی بەعس موسڵمانن و دروست نییە چەك لەبەرامبەریاندا هەڵبگیرێت.

ئێمە شانازی بە مێژوو‌ و ڕابردووی خۆمانەوە دەكەین و مافی خۆشمانە پێشمەرگە دێرینەكانمان خانەنشین بكرێن و پاداشتیان بدرێتەوە، بەڵام ئایا ئێمە گوناهمان چیە لایەنی تر باوەڕی بەچەك و پێشمەرگە نەبووە و تەنانەت دژایەتیشیان دەكرد؟ بۆچی ئێستا دەبێ خۆیان سەخڵەت بكەن و نان و پیاز بەپرسی خانەنشین و پێشمەرگەوە بخۆن و چەواشەكاری تێدا بكەن، بەداخەوە بەهۆی خانەنشینكرانی كۆمەڵە خەڵكێكی ناشیاو ناو و ناوبانگی پێشمەرگەش لەكەدار دەكرێت و پێویستە بەزووترین كات چاوبخشێنرێتەوە بەو پرسەداو ئەم چاكسازییەش بەپرسی خۆمانی دەزانین نەك كەسانێك كە شەرەفی پێشمەرگایەتی و بەشداری شۆرشیان نەبووەو ئێستا مزایەدەی لەسەر بكەن.

داوادەكەین لە ئەندام و لایەنگرانی باسك خۆیان بەدووربگرن لە شەرەقسەی فەیس بووك و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، بەوبرایانەش دەڵێین بابەس بێت خزمەتكردنی دوژمنانی ڕابوونی ئیسلامی و ئیسلامخوازانی كوردستان و لەبری ئەوە با هەموومان خزمەتی ڕابوونەكەمان و گەل و نیشتیمانمان بكەین.

دەربارەی لێدوانەكانی هادی عامری كە تێیدا سوكایەتی بەهێزی پێشمەرگەی كوردسان كردووە پێمان وایە جگە لەدوژمنایەتی و چاندنی تۆوی دووبەرەكی هیچی تری لێ ناخوێنرێتەوە پێویستە ناوبراو بێتەوە هۆش خۆی و لەوە تێ بگات ئەگەر كوردو پێشمەرگە نەبوایە نەعێراقی ئەمرۆ و نەعێراقی داهاتووش خەونی بەئازادییەوە نەدەبینی …

د . عبدالله وەرتی
وتەبێژی رەسمی بزووتنەوەی ئیسلامی
6/9/2014

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com