چەکدارانی پەیەدە سێ ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستانی رۆژئاوا دەستگیر دەکات
نوچەنێت
هێزەکانی ئاسایشی سەربە پەیەدە، رێگری لەچالاکی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی رۆژئاوا دەکات، جگە لەوەی رێگا بە سەرکردەو سیاسییەکانی ئەو حزبە نادات بگەڕێنەوە ئەو بەشەی وڵات، بەردەوامیشە لە دەستگیرکردنی ئەندام و لایەنگرانی ئەو پارتە.
دوێنێ لەشاری قامشلو هێزەکانی ئاسایشی سەربە پەیەدە (PYD) هەڵدەکوتنە سەر ماڵی چەند ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان / سوریا، هەریەک لە حازم عەبدولباقی و موحەمەد ئەمین و جەلال رەمەزان دەستگیر دەکەن.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی رۆژئاوا، ئەوە یەکەم جار ییە کە هێزەکانی ئاسایشی پەیەدە، سەرکردەو ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان-سوریا دەستگیرا دەکەن و لەرۆژئاواو لەسەر زێدی خۆیان دەریاندەکات، ماوەیەک لەمەوبەریش چەند ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە، لەلایەن هێزەکانی پەیەدەوە لەوڵاتی خۆیان دەرکراون و رێگری لە گەڕانەوەی سکرتێری حزبەکەشیان کراوە بۆ رۆژئاوا.