ئەمریكا هێرشەكانی بۆسەر داعش چڕ دەكاتەوە

0

isisئەمریكا هێرشەكانی بۆسەر داعش چڕ دەكاتەوە

نووچەنێت-ئاژانسی دەنگوباسی چین

بەپرسێكی پێشووی باڵای هەواڵگریی ئەمریكی دەڵێت لەگەڵ بەهێزتربوونی پێشمەرگەدا، ئەمریكاش هێرشەكانی بۆسەر داعش چڕ دەكاتەوە.
واین وایت بەرپرسی پێشووی بەشی هەواڵگری لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ووتوویەتی لەگەڵ پڕچەكبوون و بەهێزبوونی هێز پێشمەرگەی كوردی و سوپای عێراقی لەسەر زەوی و ئامادەییان بۆ هێرشبردن، ئەمریكا هێرشە ئاسمانییەكانی بۆسەر داعش زۆر زیاتر دەكات و پێدەچێت لەوكاتەدا ناتۆش بەشداری هێرشەكان بكات.
لەدوای سەربڕینی رۆژنامەنووسی دووەمی ئەمریكی لەلایەن داعشەوە، كۆدەنگییەكی بەهێز لەنێوان ئەندامانی كۆنگرێس لەسەر هەردوو لیستی كۆماری و دیموكراتەكان هەیە بۆ ئەوەی ئەمریكا هێرشەكانی بۆسەر داعش چڕتر بكاتەوە و ووتوویانە داعش سەلماندی هەڕەشەیەكی تیرۆریستی گەورەیە بۆسەر ئەمریكییەكان.
فۆرد ئۆكۆنێل شارەزای بواری ستراتیژی لە حیزبی كۆماریی ئەمریكا بە ئاژانسی شینخوای چینی گوتووە “كۆنگرێس ئامادەیە رێگە بە ئۆباما بدات بەشێوەیەكی فراوانتر هێرشی سەربازی بكاتە سەر داعش”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com