بەمزووانە دوو سەركردەی بەعس ئازاد دەكرێن
نووچەنێت-ئاژانسەكان
لەچوارچێوەی پرۆژەكانی حەیدەر عەبادی بۆ ئاشتكردنەوەی سوننەكان، دوو سەركردەی بەعس ئازاد دەكرێن.
عیززەت شابەندەر سیاسەتوانی سەربەخۆی شیعە ئاشكرای كردوە كە وەك بەشێك لە جێجەجێكردنی خواستی لیژنەی گفتوگۆكاری سوننەكان، حكومەت هەریەكە لە سوڵتان هاشم و تاریق عەزیز ئازاد دەكات.
شابەندەر پێشبین كردووە وەك جدەستپێشخەرییەكی شیعكان بۆ زیندووكردنەوەی هیوا بە گفتوگۆكان، لەماوەیەكی كەمی داهاتودا ئەو دووانە ئازاد دەكرێن.
سوڵتان هاشم سەركردەیەكی دیار حیزبی بەعس و هەمانكات لە سەردەمی سەدام حسێندا وەزیری بەرگری بووە، هەرچی تاریق عەزیزە جێگری سەدام حسێن بووە.