بەرپرسێكی ئەمریكی: پڕچەككردنی پێشمەرگە ئەنجامی باشی هەبووە

0

 

كارل لیڤن

كارل لیڤن

بەرپرسێكی ئەمریكی: پڕچەككردنی پێشمەرگە ئەنجامی باشی هەبووە

نووچەنێت-ئاژانسەكان

سەرۆكی لیژنەی هێزە چەكدارەكان لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا دەڵێت بیرۆكەی پڕچەككردنی هێزەكانی پێشمەرگە ئەنجامی باشی هەبووە لە روبەڕوبوونەوەی داعشدا.
كارل لیڤن سەرۆكی لیژنەی هێزە چەكدارەكان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا رۆژی پێنجشەممە 4ی ئەیلوول لەدوای گەڕانەوە لە گەشتێكی عێراق و ئەڵمانیا ووتی: هێزەكانی پێشمەرگە ئێستا بەشێوەیەكی نوێ لەگەڵ دۆخەكە خۆيان راهێناوە و لەبەرامبەر دوژمنێكی دڕندەی وەك داعش راوەستاون.
لیڤن ئەوەندە گەشبینە بە پڕچەككردنی پێشمەرگە، داوا له حكومەتی وڵاتەكەی دەكات هەمان ئەزمون لە ئۆكرانیاش دووبار بكاتەوە تا ئەوانیش وەك پێشمەرگە بتوانن بەرگری لەخۆیان بكەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com