ئەمڕۆ هاریكاری سەربازی ئەڵمانی دەگاتە هەولێر
نووچەنێت-ئاژانسی دۆیچە ڤیللە
گەیشتنی هاریكارییە مرۆییەكان، دوێنێ پێنجشەممە 4ی ئەیلوول یەكەم فڕۆكەی هاریكاری سەربازی ئامادەكرا و بڕیارە ئەمڕۆ بگاتە هەولێری پایتەختی هەرێم.
كەرەستە سەربازییەكانی ئەمجارە بریتین لە 9500 پارچە كە جل و خودەی گوللەنەبڕ و دوربین و ئامێری ئاشكراكردنی مین و كەرەستەی گواستنەوە لەخۆدەگرن و بڕیارە كاروانی داهاتوو چەك و تەقەمەنی لەخۆی بگرێت.
حكومەتی ئەڵمانی بەڵێنیشی داوە مەشق و راهێنان بە هێزی پێشمەرگەی كوردستان بكات و فێری بەكارهێنانی چەكی ئەڵمانیشیان بكات.
ئەم هاریكارییانەی ئەڵمانیا لەدوای جەنگی دووەمی جیهانی بێوێنەن، چونكە ئەڵمانیا بە توندی دژی ئەوەیە چەك ئاراستەی ناوچەكانی ململانێ بكات، بەڵام لە شەڕی پێشمەرگە و داعشدا ئەوەی تێپەڕاند و لایەنگری خۆ پێشمەرگە راگەیاند و بڕیاریدا چەكی بۆ بنێرێت.
