72%ی خەڵكی عێراق پشت بە بەشە خۆراكی مانگانە دەبەستن
نووچەنێت-ئەلحەیات
رۆژنامەی ئەلحەیاتی چاپی لەندەن دەڵێت ئەمساڵ بەهۆی گرژییەكانی پارێزگاكانی باكووری عێراقەوە، وەزارەتی بازرگانی ئەو ووڵاتە نەیتوانیوە وەك پێویست بەشە خۆراكی مانگانەیان پێبگەیەنێت، لەكاتێكدا زۆرینەی رەهای خەڵكی عێراق بەشێوەكی سەرەكی پشت بەو بەشە خۆراكە دەستن.
بەپێی توێژینەوەیەكی عێراقی 72%ی خەڵكی عێراق پشت بەو رەگەزە خۆراكییانە دەبەستن كە حكومەت مانگانە بۆیانی دابین دەكات.
بەپێی زانیارییەكانی ئەلحەیات عێراق ساڵانە 5 ملیۆن تەن خۆراك دەكڕێت بەمەبەستی دابەشكردنی بەشەخۆراكی هاووڵاتیانی، كە لەنێویاندا 12 هەزار تەن شیری منداڵ و ملیۆنێك تەن شەكر و 500 هەزار تەن رۆن و دوو ملیۆن تەن گەنم و ملیۆنێك تەن برنج هەن. ئەو بەشە خۆراكانەش لەڕێگەی 240 هەزار بریكاری خۆراكەوە دابەش دەكرێن.
بەڵام پرۆسەی دابەشكردنی بەشە خۆراكیش بێ گەندەڵی نەچووەتە سەر، بۆ نموونە لە ساڵی 2012 زانراوە كە 600 هەزار كۆبوونی وەهمیی خۆراك درووستكراوون و پشكی خۆراكیان پێ وەرگیراوە.