11 هەزار عێراقی لای داعش چارەنووسیان دیار نییە
نووچەنێت ئاژانسەكان
ووتەبێژی فەرماندەی گشتی هێز چەكدارەكانی عێراق ئاماژە بە ئامارێكی ترسناك دەكات سەبارەت بەو كەسانەی داعش لە عێراقدا دەستگیری كردوون و چارەنووسیان دیار نییە.
قاسم عەتا وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئەمڕۆ ئاشكرای كرد كە لە مانگی حوزەیرانەوە، جگە لە كوشتنی 1700 قوتابی كۆلێژی سەربازی فڕۆكەوانی لە فڕگەی سپایكەر، داعش چەندین زیندانی دیكەی كوشتوون و 11 هەزار كەس كە داعش لە ئەنجامی پەلامارەكانی بۆسەر سوپای عێراق قۆڵبەستی كردوون دیار نین.
ئەو ژمارە زۆرەی كەسانی چارەنووس نادیار شەپۆلێكی گەورەی ناڕەزایی لەناو شیعەكانی عێراق دژ بە حكومەتەكەیان بەرپاكردووە و چارەنووسی رۆڵەكانیان لە كاربەدەستان دەكەن.