ئاماژەکانی چارەسەربوونی قەیرانی دارایی کوردستان دەرکەوتن. موچەی زۆربەی دەزگا حکومییەکان دابەش دەکرێت

0

mucheئاماژەکانی چارەسەربوونی قەیرانی دارایی کوردستان دەرکەوتن. موچەی زۆربەی دەزگا حکومییەکان دابەش دەکرێت

نوچەنێت

وەزارەتی دارایی و ئابوری کوردستان رایگەیاند، رۆژی یەک شەممەو دوو شەممە، دەست بەدابەشکردنی چەند وەزارەت و دامەزاوەیەکی حکومەت دەکرێت، ئابوری ناسایكیش بۆ نوچەنێت، دەڵێت، دابەشکردنی موچەی ئەو بەشە زۆرە لەوەزارەت و دەزگاکانی حکومەتی کوردستان، دەرکەوتنی ئاماژەکانی چارەسەربوونی قەیرانی داراییە لەکوردستان.

ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی کوردستان بڵاوکردەوە”ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتى 2014/9/7 ده‌ست ده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى (ته‌مموز)ى ئه‌و خانه‌نشینانه‌ى كه‌ موچه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه‌”.

هه‌روه‌ها ڕۆژى دوو شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتى 2014/9/8 ده‌ست ده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى (ته‌مموز)ى موچەی”وه‌زاره‌ته‌كانى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێبوون، گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن، ڕۆشنبیرى و لاوان، كارو كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى ، شه‌هیدان ئه‌نفالكراوان، پیشه‌سازى و بازرگانى، پلان دانان، داد، سامانه‌ سروشتیه‌كان، دیوانى چاودێرى دارایى، وه‌ ده‌سته‌كانى: مافى مرۆڤ، وه‌به‌رهێنان، ژینگه‌، ده‌ستپاكى، ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى، له‌گه‌ڵ ناوچه‌ كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم”.

ئابوری ناسێکیش لەو بارەوە بۆ نوچەنێت دەڵێت” دابەشکردنی موچەی ئەو بەشە زۆرە لەوەزارەت و دەستەکانی حکومەت، دەرکەوتنی ئاشکرای چارەسەربوونی ئەو قەیرانە داراییەیە، کە بەهۆی نەناردنی بودجەو موچەی کوردستانەوە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە رووبەڕووی کوردستان بوەوە”. پێشی وایە” کوردستان توانی بەسەرکەوتوویی بەسەر ئەو قۆناغە سەختەدا تێپەڕێ و ئاوەدانی و گەشانەوەی زیاتر ڕوو لەکوردستان دەکاتەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com