عەلی مەحمود لەبەرانبەر تاکە پێڵاوەکەی چەپکە گوڵێکی وەرگرت
نوچەنێت
بەهۆی ئەوەی بەتاکە پێڵاو هێرشی کردە سەر سەرۆکی لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەکانی پەڕلەمانی کوردستان، عەلی مەحمود چالاکوانی کۆمەڵی مەدەنی و پرسی جینۆساید کوردستان، داوای لێبوردن دەکات و ئەو پەڕلەمانتارەش لەوەڵامی هێرشەکەیدا، چەپکە گوڵێک بەو چالاکوانە دەدات.
رۆژی چوارشەممە هاوڵاتیانی شاری هەولێر، بەهۆی بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین لەبەردەم بینای پەڕلەمانی کوردستان گردبونەوەیەکی ناڕەزاییان رێکخست، لەوکاتەدا کە چەند پەڕلەمانتارێک دەیانویست قسە بۆ هاوڵاتیان بکەن، عەلی مەحمود چالاکوانی کۆمەڵی مەدەنی و پرسی جینۆساید کوردستان، بەتاکە پێڵاوێک هێرش دەکاتە سەر شێرکۆ جەودەت سەرۆکی لیژنەی پێشەسازی وزە و سامانە سروشتییەکانی پەڕلەمانی کوردستان.
شێرکۆ جەودەت ئەو پەڕلەمانتارەی کە هێرشی کرابووە سەر، بە NRT رایگه‌یاند” ئه‌و هاووڵاتییه سه‌ردانی کردووم داوایی لێبوردنی لێکردوم، پێ وتووم ئه‌و پێڵاوه له‌تۆم نه‌گرتووه له سیسته‌می حکومڕانی ئه‌م وڵاته‌م گرتوه که‌خه‌ڵکی توشی ئه‌م قه‌یرانه کردوه، مه‌به‌ستم له‌تۆ نه‌بووه، له‌و کاته‌دا توڕه‌بووم”، جەودەت دەشڵێت هه‌ڵوێستی ئه‌و هاووڵاتیه‌به ئاسایی وه‌رده‌گرێت، جونکه “سته‌می لێکراوه، ده‌زانم که‌توڕه‌بووه بۆیه پێڵاوی تێگرتووم، ئێمه هه‌موو هه‌وڵێکمان داوه، بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م قه‌یرانه، له‌دوای دانیشتن له‌گه‌ڵ ئه‌و هاووڵاتیەش گوڵم پێشکه‌ش کردوه”.