کۆسرەت رەسوڵ داوا دەکات خەڵکی کوردستان خۆراگر بن، و حزبەکان شەڕی ناشیرین‌کردنی یەکتر راگرن
نوچەنێت
کۆسرەت رەسوڵ داوا لە لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکات شەڕی ناشیرین‌کردنی یەکتر رابگرن، داوا لەخەڵکی کوردستانیش دەکات خۆ راگر بن بەرانبەر ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی دۆخی شەڕ، دروستیکردووە، چونکە وەک ئەو دەڵێت”دواكه‌وتنی موچه‌و كه‌می سوته‌مه‌نی و خزمه‌تگوزاری، ئه‌م ته‌نگژانه كاتیین و له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی هۆكاره‌كانی دیارده‌كه‌دا كۆتایاندێت”
کۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سەرۆکی کوردستان، لە پەیامێکدا کە ئاراستەی خەڵکی کوردستان و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی کردووە، دەڵێت”له هه‌موو جه‌نگ و ته‌نگژه‌یه‌كدا كۆمه‌ڵێك بارودۆخی ناله‌بارو نه‌خوازراو دێنه ئاراوه، كه هه‌ندێكیان بارودۆخه‌كه ده‌یسه‌پێنێت له نه‌بوون یان دواكه‌وتنی موچه‌و كه‌می سوته‌مه‌نی و خزمه‌تگوزاری، ئه‌م ته‌نگژانه‌ش كاتیین و له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی هۆكاره‌كانی دیارده‌كه‌دا كۆتایاندێت”.
هەر لەپەیامەکەیدا داوا لەخەڵکی کوردستان دەکات”به گیانێكی له خۆبورده‌یی كوردانه‌وه دان به‌خۆدابگرن، هه‌مووان به سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانیشه‌وه، مامه‌ڵه یه‌كی به‌رپرسانه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌لومه‌رجه ناله‌باره‌و نه‌خوازراوه‌دا بكه‌ن، ده‌سبه‌جێ شه‌ڕه قسه‌ی ڕاگه‌یاندن بۆ ناشیرینكردنی یه‌كتری ڕاگرن ، به تایبه‌تی كه هه‌مووان له‌وه دڵنیاین ئه‌و قه‌یرانه كاتیه‌و به كۆتایهاتنی ئه‌و شه‌ڕه ناله‌باره كۆتایی دێت، كوردستانه‌كه‌شمان ده‌چێته‌وه دۆخی ژیانی ئاسایی خۆی و به‌رده‌وامی به ڕه‌وڕه‌وه‌ی گه‌شه‌كردنی خۆی ده‌دات.”
..
ده‌قی په‌یامه‌كی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم
په‌یامیك له كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی یه‌وه بۆ جه ماوه‌ری خۆڕاگری گه‌لی كوردستان
سڵاوێكی گه‌رم …
لای هه‌مووان ئاشكرایه كه ئه‌م بارودۆخه ناله‌باره‌ی له ئه‌مڕۆدا كوردستانی پێدا تێده‌په‌ڕێت ده‌ره‌نجامی باهۆزێكی تاریكی كۆنه‌په‌رستان و دوژمنانی مرۆڤایه‌تیه به‌گشتی و ئه‌و ئاشتی ئارامی و ژیاندۆستیه‌یه كه له هه‌رێمه‌كه‌ی ئێمه‌دا به‌رقه‌راره.
جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری كوردستان …
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی شانازی و دڵخۆشیه له‌م شه‌ڕه‌دا، یه‌ك هه‌ڵوێستی و یه‌كده‌نگی و خه‌ڵكی كوردستانه، به هه‌موو پێكهاته‌سیاسی و ئاینی و كلتوریه جیاوازه كانیه‌وه، چونكه ئه‌م شه‌ڕه شه‌ڕی سڕینه‌وه‌ی سه‌رجه‌م بنه‌ماكانی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بیه له كوردستاندا،هه‌ر بۆیه ئه‌و هاوهه‌ڵوێستیه مه‌رجی سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنه‌كانمانه.
حكومه‌ته‌كه‌شتان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕابردوو له ئێستاشدا به‌پێی په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تیكی ووردو ژیرانه له بواری به‌رهه‌مهێنان و به بازاڕكردنی نه‌وتدا توانیویه‌تی چه‌ندین كۆمپانیای وه‌به‌رهێنی گه‌وره‌ی جیهانی بانگهێشتی كوردستان بكات و بیانكاته خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی كه كاریگه‌ری گه‌وره‌یان له سه‌ر سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ته‌كانیان هه‌یه‌و ئه‌مڕۆ له به‌رژه‌وه‌ندی كێشه‌ی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان هه‌ڵوێستیان نواندووه.
هاونیشتمانانی خۆڕاگر
ئاشكراشه كه له هه‌موو جه‌نگ و ته‌نگژه‌یه‌كدا كۆمه‌ڵێك بارودۆخی ناله‌بارو نه‌خوازراو دێنه ئاراوه كه هه‌ندێكیان بارودۆخه‌كه ده‌یسه‌پێنێت له نه‌بوون یان دواكه‌وتنی موچه‌و كه‌می سوته‌مه‌نی و خزمه‌تگوزاری، ئه‌م ته‌نگژانه‌ش كاتیین و له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی هۆكاره‌كانی دیارده‌كه‌دا كۆتایاندێت.
بۆیه داواتان لێده‌كه‌م به گیانێكی له خۆبورده‌یی كوردانه‌وه دان به‌خۆدابگرن و هه‌مووان به سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانیشه‌وه مامه‌ڵه یه‌كی به‌رپرسانه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌لومه‌رجه ناله‌باره‌و نه‌خوازراوه‌دا بكه‌ن و ده‌سبه‌جێ شه‌ڕه قسه‌ی ڕاگه‌یاندن بۆ ناشیرینكردنی یه‌كتری ڕاگرن به تایبه‌تی كه هه‌مووان له‌وه دڵنیاین ئه‌و قه‌یرانه كاتیه‌و به كۆتایهاتنی ئه‌و شه‌ڕه ناله‌باره كۆتایی دێت و كوردستانه‌كه‌شمان ده‌چێته‌وه دۆخی ژیانی ئاسایی خۆی و به‌رده‌وامی به ڕه‌وڕه‌وه‌ی گه‌شه‌كردنی خۆی ده‌دات.
كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
4/9/2014