ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانەوە روونكردنه‌وه‌یه‌كی پێویست بۆ رای گشتی :
له كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان به بارودۆخێكی ناسك تێده‌په‌ڕێت و ته‌نگژه‌ی گه‌وره‌ی روبه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه، به‌داخه‌وه هه‌ندێ له په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان له رۆژانی رابردوودا به‌بێ به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه، زانیاری ناڕاست له‌سه‌ر رۆڵی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له میدیاكاندا بڵاوده‌كه‌نه‌وه و رۆڵی ئه‌م پێكهاته گرینگه به پاڵنه‌ری سیاسی ته‌سك ده‌خه‌نه ژێر پرسیاره‌وه.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به گشت پێكهاته‌كانیه‌وه له ساڵانی رابردوودا به وردی چاودێری مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستانی كردووه و ناوه ناوه هۆشداریمان داوه‌ته لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان، ته‌نانه‌ت رای گشتیمان له ئاستی هه‌ڕه‌شه‌كان ئاگادار كردوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ر ئه‌و كه‌سانه ئه‌وسا رایانده‌گه‌یاند، كه هیچ مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نییه، به قسه‌ی ئه‌مانه گوایه باسكردنی مه‌ترسیه‌كان ته‌نیا بۆ ره‌خساندنی هه‌لی زیاتر بووه بۆ چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی داموده‌زگا ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان.
ئێمه له ئاستی هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت عیراقی فیدراڵیشدا له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی داعشه‌وه زانیاریمان داوه‌ته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رله‌وه‌ی ئه‌م گرووپه تیرۆریستیه ئاڕاسته‌ی هێرشه‌كانی به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان بگۆڕێت، خودی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش هۆشداری دابوو، ته‌نانه‌ت له چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ میدیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا(بۆ نموونه ئاژانسی رۆیته‌رز له ناوه‌ڕاستی مانگی ته‌موز) ئاماژه‌ی به‌وه‌دا بوو، كه پێویسته هه‌رچی زووتر پێشمه‌رگه پڕ چه‌ك بكرێت بۆ روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش.
لێره‌وه پێویسته بۆ په‌رله‌مانی به‌ڕێزی كوردستان و رای گشتی هه‌رێمی كوردستان روون بكه‌ینه‌وه، كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و پێكهاته‌كانی زۆر كارا و به‌رفره‌وان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌شدارییان له هه‌ڵمه‌تی به‌رگری له هه‌رێمی كوردستان كردووه، به‌ڕێزان له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ناوخۆ به وردی ئاگاداری ئه‌م هه‌وڵانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بوون.
له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردوودا ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه له‌و هه‌ماهه‌نگییانه‌ی، كه بۆ لێدانی هێزه‌كانی داعش له ئارادا بووه و به شێوه‌یه‌كی مه‌یدانیش ئه‌فسه‌رانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له مه‌یدانی به‌رگریدا بوونه و تا ئێستا چه‌ندین ئه‌فسه‌رمان شه‌هید و بریندار بوون، ئێمه به ناڕه‌وا و به سته‌مێكی گه‌وره‌ی ده‌زانین، كه كه‌سانێك به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئاگادارییه‌كیان له‌سه‌ر ره‌وتی رووداوه‌كان هه‌بێت له‌پێناو ئامانجێكی ته‌سكی سیاسی لێدوانی چه‌واشه‌كارانه بده‌ن.
به‌هۆی هه‌ستیاری زۆر بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به ره‌وشی سه‌ربازی و مه‌یدانی ناكرێت هه‌موو كار و هه‌وڵه‌كانمان له ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا ره‌نگ بداته‌وه، به‌ڵام لێره‌وه داوا له به‌ڕێزان سه‌رۆكی په‌رله‌مان و لیژنه‌كانی ئه‌منی و پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به په‌رله‌مان ده‌كه‌ین سه‌ردانمان بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئه‌و هه‌وڵ و رێكارانه‌مان ببینن، كه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر لاوازكردنی دوژمن و رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانمان و هه‌ماهه‌نگییه مه‌یدانییه‌كاندا هه‌بووه.
هیوادارین نوێنه‌رانی راسته‌قینه‌ی گه‌ل له نزیكه‌وه شه‌ونخوونی و تێكۆشانی داموده‌زگاكانی سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ببینن و به ویژدانه‌وه راستییه‌كان وه‌ك خۆی بۆ رای گشتی بگوازنه‌وه.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
4/9/2014