قاسم شەشۆ: یەپەگە رێگاکانی گرتووەو داوا دەکات هێزەکانمان ئاڵای ئەوان بەرزبکەنەوە
نوچەنێت
قاسم شەشۆ ئەو پیاوە ئێزیدییەی کە بەهۆی بەرەنگاربونەوەی داعش و رێگە گرتنی لە چەکدارانی داعش، لە گەشتنیان بە ئاوارە ئێزیدییەکان لە راگەیاندنە جیهانییەکاندا بەقارەمان ناسرا، ئاشکرای دەکات، یەپەگە” هێزەکانی پەکەکە” رێگای گەشتنی هاوکاری بەئەوان گرتووە، دەشڵێت، ئەگەر یەپەگە بەردەوام بێت لەسەر ئەو هەڵوێستەی لەگەڵ داعش جیاوازییان نییە، داوش دەکات یەپەگە کارێک نەکات لەگەڵ ئەوان بەدەستی یەکتر بکوژرێین.
قاسم شەشۆ کارگێڕی لقی پارتی لەناوچەی شەنگال، ئەو پیاوە ئێزیدییەی کە ئێستا بەرپرسی هێزی پێشمەرگەی ئێزیدییەکانە لەچیای شەنگال، رایدەگەیەنێت، هێزەکانی یەپەگە چەند رۆژێکە رێگای چیای شەنگالیان گرتووە، ناهڵێن خواردن و پێویستییان پێ بگات.
شەشۆ هۆکاری ئەوەش وا باس دەکات کە” یەپەگە ئەیەوێ ئێمە ئاڵای ئەوان هەڵبدەین، لەکاتێکدا ئێمە ئامادەنین ئاڵای حزبەکەی خۆشمان هەڵبدەین، و بەناوی بەرخودانی ئێزیدییەکانەوە بەرەنگاری داعش دەبینەوە”. ئەو ئێزیدییە قارەمانەی کە ڕووبەڕووی هێرشەکانی داعش وەستاوەتەوە دەشڵێت”سەدان پێشمەرگەی ئێمە دەیانەوێ بێنە لامان، ئەوان رێگایان لێگرتوون و دەڵێن ئەبێ ئاڵای ئێمە هەڵبکەن، باشە ئەمە چ کوردایەتی و چ برایەتییەکەیە؟”.
ئەو فەرماندەی ئێزیدییەکان، دەڵێت” ئێمە سەد جار سوپاسمان کردن، کە رێگای رۆژئاوایان بۆ کردینەوە خەڵکی ئێمە پێیدا دەرباز بن، بەڵام کاتێک داعش بەتۆپ و ساروخ هێرش دەکاتە سەر ئێمە و بەسەدان ژن و کچی ئێمەیان بە ئەسیر بردووە، ئەوانیش رێگامان لێ بگرن، هیچ جیاوازیییەکیان نابێ لەگەڵ داعش، هیوادارم یەپەگە نەیگەیەنێتە ئەو مەرحەلەی یەکتر بکوین”.
گوێ بیستی قسەکانی قاسم شەشۆ فەرماندەی پێشمەرگە ببە کەلەچیای شەنگالەوە ئەدوێ:
[youtube id=”04GATJrveV8″ width=”800″ height=”456″]