عەبادی: دەبێت هەموو وەزیرەكان رەزامەندی مەرجەعییەتیان لەسەربێت
نووچەنێت-ئاژانسەكان
نووسینگەی حەیدەر عەبادی كاندیدی راسپێردراوی هاوپەیمانێتی شیعەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی وزاری نوێی عێراق هەركەسێك كە دەبێتە وەزیر لە كابینەكەیدا دەبێت جێگەی رەزامەندی مەرجەعییەتی باڵای ئایینی شیعەكان بێت و مەحاڵە كەسێك لە كابینەكەیدا وەزیر بێت و مەرجەعییەت لای پەسەند نەبێت.
جگە لەوە عەبادی ووتوویەتی كە ئەو كەسێكیش ناكاتە وەزیر كە لە گەندەڵییەوە تێوەگلابێت، یان شەقامی عێراقی خۆشیان لێ نەیەت.
نووسینگەكەی عەبادی جەختی كردۆتەوە كە هەندێك كوتلەی سیاسی هەوڵی سەپاندنی كەسانێك دەكەن بۆ وەرگرتنی پلەی باڵا، كە شەقامی عێراقی رەتیان دەكەنەوە، بێئەوەی ناوی كوتلەكان بهێنێت.
عەبادی هەڕەشەی كردووە كە ئەگەر فشاری زیاتری لێبكەن ئەوا دەست دەكێشێتەوە لە پێكهێنانی حكومەت و راستییەكانیش بۆ خەڵكی عێراق ئاشكرا دەكات.