ئاژگەیی داوا هۆڵەندا دەکات ژمارەیەک پێشمەرگەی بریندار لەنەخۆشخانەکانی ئەو وڵاتە چارەسەر بکەن

0

dlawarئاژگەیی داوا هۆڵەندا دەکات ژمارەیەک پێشمەرگەی بریندار لەنەخۆشخانەکانی ئەو وڵاتە چارەسەر بکەن

نوچەنێت

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەیەکێتی ئەورپا، لەسەردانێکیدا بۆ وەزرەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە، داوا لەحکومەتی هۆڵنەدا دەکات هاوکاری زیاتری مرۆیی و سەربازی کوردستان بکەن، و ژمارەیەک پێشمەرگەی بریندار لە نەخۆشخانەکانی هۆڵەندا چارەسەربکەن.

دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا بە یاوەر شاندێکی نوێنەرایەتی لە لاهای سەردانی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندای کرد. لە وەزارەتی دەرەوە شاندەکەی حکومەتی هەرێم لە لایەن خاتوو (دیانا خۆزەنس) بەرپرسی گشتی بەشی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا و خاتوو (ژانێت ئەڵبێردا) بەرپرسی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست لە وەزارەتی دەرەوە پێشوازی لێکرا. لە میانەی دانیشتنێکدا نوێنەری حکومەتی هەرێم سوپاس و پێزانینی هەریمی کوردستانی گەیاندە گەل و حکومەتی هۆلەندا بۆ بەدەنگەوەهاتنی ئاوارەکان و هەروەها بڕیاری ناردنی یارمەتی سەربازی بۆ هێزی پێشمەرگە

پاشان ئاژگەیی پوختەیەکی لە بارەی دوا پێشهات و پەرەسەندنە مەیدانەییەکان پێشکەشی لایەنی بەرامبەر کرد و ئاماژەیکرد بە ژمارەی زۆری ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان و جەختی لە سەر ئەو ڕاستییە کردەوە کە بەدەنگەوەهاتنی لێقەوماوان سنووری تواناکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی تێپەراندووە و کوردستان پێویستی بە هاریکاری ئەوروپی و نێوەدەوڵەتی هەیە، بەتایبەتی حکومەتی هۆڵەندا. هەرلەو بارەیەوە ئەو سێ لیستەی کە تایبەتن بە پێداویستی مرۆیی، چەک و تەقەمەنی، داودەرمان و کەلوپەلی تەندروستی، پێشکەش بە وەزارەتی دەرەوە کران. هاوکات شاندی نوێنەرایەتی ڕایگەیاند کە لە ئێستادا ژمارەیەکی بەرچاو پێشمەرگە و خەڵکی مەدەنی لە بەرەکانی جەنگ بریندار بوون کە هەندێکیان برینەکانیان سەختە و پێویستە ڕەوانەی دەرەوەی ولات بکرێن بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی. لەو چوارچێوەیەدا داواکرا کە وڵاتی هۆڵەندا ژمارەیەک لەو بریندارانە وەرگرێ و یاخود تیمی پزیشکی رەوانەی کوردستان بکات.

سەبارەت بە هەوڵەکانی بەجینۆسایدناساندنی کارەساتی شەنگال و ناوچە کوردستانییەکانی دیکە بیروڕا ئاڵوگۆڕ کران. لە بەرامبەردا وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا وێڕای ستایشی ڕۆڵی حکومەت و خەڵکی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند کە ئەوان بە ووردی چاودێری ڕەوشەکە دەکەن و بە دوری نازانن لە داهاتوودا جەولەی دیکەی هاریکاری مرۆیی و سەربازی ڕەوانەی کوردستان بکەن. هەروەها کاربەدەستانی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا ڕایانگەیاند هەوڵ دەدەن ئەو لیستی داواکاریانەی کە پێشکەشیان کرا بە زوترین کات بە لایەنی پەیوەندیدار بگەیەنن و پاشتر نوێنەرایەتی لێ ئاگادار بکەنەوە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com