وەزارەتی پێشمەرگە وەڵامی دڵشاد گەرمیانی دەداتەوە
نوچە: هەولێر
دڵشاد گەرمیانی رایگەیاند، ئەگەر عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی رێی پێبدات، ئامادەیە بچێتە هەر شوێنێك بۆ گفتوگۆكردن لە بارەی ئازاد كردنی ئەو پێشمەرگانەی كە لای داعش دیلن، وەزارەتی پێشمەرگەیش ئەو هەڵوێستەی گەرمیانی بەرز دەنرخێنێت.
دڵشاد گەرمیانی ئەندامی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەیجی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نووسیویەتی “هاوسۆزیه‌ك له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی پێشمه‌گه دیله‌كان و هه‌وڵێك بۆ رزگاركردنیان
ئه‌و پۆله پێشمه‌رگه‌یه‌ی كه ده‌ستگیر كراون وه‌ك له‌گرته‌یه‌كی ڤیدۆییدا بینیمان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگدان، پێویستیان به‌هاوكاری و به‌ده‌مه‌وه چوونی به‌په‌له‌ی هه‌موولایه‌ك هه‌یه به‌تایبه‌ت (سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵات دار و خاوه‌ن بڕیاره‌كانی ناو حكومه‌ت) كه ده‌بێت به‌جدی و دڵسۆزانه هه‌موو رێوشوێنێكی گونجاو و پێویست بگرنه‌به‌ر و هه‌نگاوی كرده‌یی بنێن بۆ ئازاد كردن و رزگاركردنیان له‌مه‌رگ، به‌تایبه‌ت له‌م كاته هه‌ستیارو ناسكه‌یاندا كه شه‌ڕو پێكدادان و بوردمانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كان به‌رده‌وامه‌و ئه‌وانیش له‌پاشه‌كشێدان، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر ی كوشتن و له‌ناو بردنی دیله‌كان زیاتر ده‌كات“.
هەروەها دڵشاد گەرمیانی نووسیویەتی “پێشنیار ده‌كه‌م به‌په‌له‌و بێ دواكه‌وتن لیژنه‌یه‌ك له كۆمه‌ڵه مه‌لایه‌كی بێ لایه‌نی خه‌م خۆری به‌غیره‌ت پێكبهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی بچنه هانایانه‌وه‌و سه‌ردانی لایه‌نی به‌رنبه‌ر بكه‌ن و دانوستانیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن و هه‌وڵی ئازادكردنیان بده‌ن به‌هه‌ر نرخێك بێت، منیش به‌ش به‌حاڵی خۆم ئه‌گه‌ر به‌پێویست زانراو ره‌زامه‌ندی م عه‌لی باپیری له‌سه‌ر بوو ئاماده‌م له‌گه‌ڵیان بچمه هه‌رجێگاو هه‌رشوێنێكی مه‌ترسیدار به‌مه‌به‌ستی ئه‌و كاره خێره‌و رزگاركردنیان”.
لەلای خۆیەوە عەمید هەڵگورد حیكمەت بەڕێوەبەری رۆشنبیری و هۆشیاری نیشتیمانی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، تا ئێستا چەند هەوڵێكیان داوە بۆ رزگار كردنی ئەو پێشمەرگانە، بەڵام بێ‌سود بووە، چونكە وەك ئەو وتی “داعش هیچ كەناڵێكی نیە بۆ گفتوگۆكردن”، عەمید هەڵگورد لە بارەی هەڵوێستەكەی دڵشاد گەرمیانییەوە بە باسنیوزی راگەیاندووە “ئەو هەوڵەی كاك دڵشاد بەرز دەنرخێنین و هەر كەسێك ئەو كارە بكات جێگەی شانازییە و دەستخۆشی لێدەكەین”.
هەڵگورد حیكمەت، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هۆشیاری و رۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان له لێدوانێكدا راگەیاند: پێشتر هیچ هەوڵێكی ئازادكردنی ئەو پێشمەرگانە ئەنجامی نەبووە، كە لەرێگەی كەسایەتییە عەشایەرەكانەوە گیراوەتەبەر.
هەڵگورد حیکمەت، له لێدوانێكیدا بۆ باس‌نیوز باس لەوەش ده‌كات: بەردەوام دەبن لە رێگەی گۆڕینەوەی دیلەکان لەگەڵ یەکتری لەو چوارچێوەیە هەوڵەکان بخەینەگەڕ، بەڵام هیچ كەناڵیكی راستەوخۆ نییە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ چەكدارانی داعش، باس لەوەش دەکرێ لە ڕێگەی عەشیرەتە عەرەبەكانەوە ئەو هەوڵەشیان لەگەڵ بدەین.
سەبارەت بەقسەكانی دڵشاد گەرمیانی كە لە پەڕەی خۆیدا لە ماڵپەڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە و ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه بچێته موسڵ و “بەهاوڕێیەتی چەند مەلایەکی بێلایەن، بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ چەكدارانی داعش بۆ ئازادكردنی ئەو پێشمەرگانە’. بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هۆشیاری و ڕۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگە وتی: “ئەو هەوڵەی كاك دڵشاد بەرز دەنرخێنین و هەر كەسێك ئەو كارە بكات جێگەی شانازییە و دەستخۆشی لەو هەوڵە دەكەین”.