نەوشیروان مستەفا چی لەبارەی خانەنشینەکانەوە دەڵێت ؟ ؟ بڕیاری نەوشیروان مستەفا لەو بارەوە بخوێنەرەوە

0

33بورهان رەشید: كاك نەوشیروان پێی وتین رێگەتان نادەم خەڵك نانبڕاو بكەن
نوچەنێت : هەولێر

بورهان رەشید ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان لەسەر لیستی گۆڕان، رایگەیاند، نەوشیروان موستەفا لەگەڵ نانبڕینی خەڵكدا نیە، پێشتریش پێیوتوون كە رێیان پێنادات خەڵك نانبڕاو بكەن، ئەو هەڵوێستەیشی بە هەڵوێستێكی ئینسانییانەی رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان ناو برد.
بورهان رەشید لە لێدوانێكدا بۆ نوچەنێت وتی “لە بودجەی ساڵی 2010 بڕیارماندا بودجەی كادیری حیزبی و ئیعلامی لە بودجەی گشتی ببڕین، كاتێك یاساكە دەرچوو ئەو بڕگەیە دەرهێنرابوو، من یاداشتێكم دا بە سەرۆكایەتی پەرلەمان و وتم یاساكە دەستكاری كراوە، ئەوكاتە كاك نەوشیروان وتی ئەو یاداشتە بووەستێنە، تۆ بۆت نیە خەڵك نانبڕاو بكەیت، تۆ دەبێت موچەی خەڵك بدەیت نەك نانبڕاویان بكەیت، چونكە خەڵك دەرەتانێكی نیە، چی بكات كاتی خۆی بووە بە پارتی یان یەكێتی و ژیانی خۆی و ماڵ و منداڵی لەسەر ئەو موچەیەیە، بۆیە رێگەتان نادەم بە هیچ شێوەیەك موچەی خەڵك لەم وڵاتەدا ببڕن و نانبڕاویان بكەن”.
بورهان وتیشی “من لە ساڵی 2009و ژمارەیەكی زۆر لیستم لابووە، لەبەر ئەوەیش نەمداوە بە راگەیاندنەكان، تا خەڵك نانبڕاو نەكرێت”.
بورهان ئاماژەی بەوەیشدا مەرج نیە هەر كارێك ئەندام پەرلەمانەكان دەیكەن، بە ئاگاداری نەوشیروان موستەفا بێت، بەڵان رەتی كردەوە كە ئەو لەگەڵ نانبڕینی خەڵكدا بێت، بورهان وتی “كاك نەوشیروان لە رووی ئینسانییەوە لەگەڵ نانبڕینی كەسدا نیە، نەك پاڵپشتی گەندەڵی بكات، چونكە كاتی خۆی خەڵكێك بووە بە یەكێتی ناچاربووە و هیچ دەرەتانێكی نەبووە، چونكە كاتی خۆی یەكێتی بڕیاریدا كە ئەو كەسانە تەفەروغ بكەن بۆ كارەكەیان، یان كاری خۆیان بكەن یان حیزبی بن، یان خەڵكێك بووە بە پارتی دەرەتانی نەبووە، بۆیە هەڵوێستەكەی كاك نەوشیروان هەڵوێستێكی ئینسانی بووە”.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com