نووچەنێت-شەفەق نیوز
ووتەبێژێك بەناوی پێشمەرگە كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت، بە توندی رەخنەی لە نوری مالكی گرتووە كە لە ئاماژەكردنیندا بە ئازادكردنی ئامرلی ئاماژەی بە رۆڵی پێشمەرگە نەكردووە.
چەند رۆژی رابردوو دوای 81 رۆژ لە گەمارۆدرانی، هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سوپای عێراق بە هەماهەنگی یەكدی گەمارۆی سەر ئەو شارۆچكەیەیان شكاند و ئازادیان كرد.
دواتر وەزیری وەرزش و لاوان جاسم محەمەد جەعفەر و نووری مالكی دەستخۆشیی نەبەردییەكانیان لە سوپای عێراق و میلیشیا شیعەكان كرد، بێئەوەی ئاماژە بە رۆڵی پێشمەرگ بكەن.
بەڵام هادی عامری سەركردەی هێزی بەدر، ئاماژەی بە رۆڵی كارا و شەرەفمەندانەی هێزە پێشمەرگە كرد لە رزگاركردنی ئامرلی دا.
بەرپرسەكەی هێزی پێشمەرگە سەركۆنەی مالكی كردووە كە هەموو قوربانییەكانی پێشمەرگەی لە رزگاركردنی ئامارلی پشتگوێ خستووە.
سەبارەت بە بۆچوونە پێچەوانەكانی عامری و مالكی، بەرپرسەكە گوتویەتی “ئەوانەی راستەوخۆ لەناو مەیدانی شەڕدان، رۆڵی پێشمەرگە بەچاوی خۆیان دەبین، ئەوانەش كە لەپشت مێزی نوسینگەكانیانەوە قسەیان پێدەكات و قسە دەكەن، سەنگی پێشمەرگە هەست پێناكەن”.
