مەرگی پەرلەمانی كوردستان راگەیاندرا

0

333مەرگی پەرلەمانی كوردستان راگەیاندرا

 
نوچە: شارەزوور
هاووڵاتیانی قەزای شارەزوور بە هەڵواسینی لافیتەیەك لە یەكێك لە فولكەكان، مەرگی پەرلەمانی كوردستان راگەیاندرا، چاودێرێكی سیاسیش دەڵێت “ئێستا هەرێمی كوردستان لە دۆخێكدایە، كە بە هۆی هەڵەی لایەنە سیاسییەكانەوە، متمانە بوونی نەماوە”.
لافیتەكە رەشەكە كە هێمایە بۆ تەعزییەباری، بە هۆی كێشەی گرانبوونی نرخی بەنزینەوە دانراوە و لەسەری نووسراوە “دڵگرانین بە كۆچی دوایی پەرلەمانی كوردستان”، ئەمەیش بە راگەیاندنی مەرگی پەرلەمانی كوردستان دادەنرێت، كە لە ئاستی نوێنەرایەتیكردنی خەڵكدا نەبووە.
هەر ئەمڕۆ لە هەولێریش هاوڵاتییەك بە ناوی (عەلی مەحمود) بە پێڵاو هێرشی كردە سەر (دكتۆر شێركۆ جەودەت) سەرۆكی لیژنەی نەوت و سامانە سرووشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان، كە خۆی سەرر بە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانە.
چاودێرێكی سیاسی بە نوچەی راگەیاند، ئەو رووداوانە بەهۆی نەمانی متمانەی خەڵكەوە روو دەدەن، ئەو سەرچاوەیە وتیشی “حیزبە سیاسییەكانی باشووری كوردستان، بەهۆی ململانێی ناشەریفانەیانەوە، خەڵكیان تووشی رەشبینی كردووە و هیچ متمانەیەكیان لە نێوان خەڵك و دامودەزگاكاندا نەهێشتۆتەوە”، ئەو چاودێرە سیاسییە وتیشی “ئەم رووداوانە راستەوخۆ زیان بە ئەمنی قەومی دەگەیەنن، بەڵام هەموو ئەو زیانانە بەرپرسیارێتییەكانیان لە ئەستۆی سەركردە سیاسییەكان و حیزبەكانیانە، كە هەمیشە تۆوی دوو بەرەكی لە ناو خەڵكدا دەچێنن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com