عیسمەت ئەرگوشی: چەند كەسێكی لیژنەی دارایی داعشمان دەستگیر كردوون

0

00000عیسمەت ئەرگوشی: چەند كەسێكی لیژنەی دارایی داعشمان دەستگیر كردوون

 

نوچە: هەولێر
عیسمەت ئەرگوشی بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند، چەند كەسێك دەستگیر كراون كە ئەندامی لیژنەی دارایی داعش بوون و لە هەرێمی كوردستانەوە ئۆتۆمبێلیان بۆ داعش كڕیوە.
عیسمەت ئەرگوشی وتیشی “ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ده‌ستگیر كراون سه‌ر به‌لیژنه‌ی‌ دارایی‌ داعش بوون و هاتوون ئۆتۆمبێل ببه‌ن بۆ چه‌كدارانی‌ داعش و ئۆتۆمبێلانه‌ی‌ كه‌ براون له‌جۆری‌ توێتا هایلوكس بوون”، وتیشیەتی “ئاسایش هیچ كه‌سێك له‌خۆڕا ده‌ستگیر ناكات”.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە سیاسی خەندانەوە بڵاو كراونەتەوە، یه‌كێك له‌و بازرگانانه‌ كه‌ ڕۆڵێكی‌ به‌رچاوی‌ له‌و كاره‌دا هه‌بووه‌ هاوڵاتیه‌كی‌ دانیشتوی‌ قه‌زای‌ كفریه‌ و ئێستا له‌ ئاسایشی‌ گشتی‌ هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ره‌ و كه‌سوكاره‌كه‌شی‌ هیچ هه‌واڵێكی‌ نازانن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com