یو ئێن: مانگی رابردوو لە عێراق 1420 كەس كوژراوون
نووچەنێت-ئاژانسەكان
كۆمیسیۆنی مافەكانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت هەریەكە لە سوپای عێراق و داعش پێشێلی مافەكانی مرۆڤیان كردووە لە شەڕەكانی نێوانیاندا.
لە دانیشتنی كتوپڕی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی سەر بە یو ئێن كە دووشەممە 1ی ئەیلوول سازكرا هاتووە “بەڵگەی بەهێز هەن كە داعش كوشتاری بە ئەنقەستی ئەنجامداوە، بەزۆر ئایینیان بە خەڵك گۆڕیوە، خەڵكیان رفاندووە و ئەشكەنجەیان داوون و دەستدرێژی سێكسییان كردوونەتە سەر”.
دەربارەی لایەنی عێراقیش گوتویانە “پۆلیسی عێراقی دەستگیركراوانیان كوشتووە، سوپای عێراقیش شارەكان بۆمبباران دەكات، بە هێرشە ئاسمانییەكان خەڵكی سڤیل دەكوژن و بریندار دەكەن.
بەپێی ئامارەكانی هەمان رێكخراو، تەنیا مانگی ئابی رابردوو لە عێراق 1420 كەس كوژراوون و ملیۆنێك و دووسەد هەزاریش ئاوارە بوون.