مەترسیدارترین ژنەكانی نێو داعش كێن؟
نووچەنێت-قورتاس نیوز
دیاردەی رۆیشتنی ژنان بۆ نیچو ریزەكانی داعش لەم دواییانە بووەتە باس و خواسی نێوەندە جیاوازەكان. ئایا چالاكترین و مەترسیدارترینیان كامانەن؟
1-دووانە بریتانییەكە، سەلما و زوهرە: ئەم دووانە بە رەچەڵەك سۆماڵین و رەگەزنامەی بریتانییان هەیە. مانگی رابردوو روویان كردە سووریا تا پەیوەندی بە داعشەوە بكەن و هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوەكانیان بكەن. یەكێكیان ئێستا ناوی خۆی گۆڕیوە بە “دایكی جەعفەر”. ئێستا ئەم دوانە خۆیان لەسەر كڵاشینكۆف و نارنجۆكی دەستی رادەهێنن و بڕیاریانداوە هەرگیز نەگەڕێنەوە بریتانیا.
2-دایكی میقداد: بە ئەمیری ئافرەتانی داعش ناسراوە و بەرپرسی بە سەربازكردنی ژنانە لەنێو داعشدا لە پارێزگای ئەنباری عێراق. هەڵگری رەگەزنامەی سعودیە.
3-دایكی موهاجر: رەگەزنامەی تونسی هەیە و بەرپرسی “كەتیبەكانی خەنسا” یە لە رەققەی سوریا. بە هاوڕێیەتی مێردەكەی لە عێراقەوە رووی لە سوریا كرد، دوای ئەوەی هاوسەرگیری بە كچەكانی كرد لەگەڵ گەورە بەرپرسانی داعشدا. ئەندامانی كەتیبەی خەنسا رووپۆشی رەش دەپۆشن و چەكی قورس هەڵدەگرن.
4-نەدا قەحتانی: رەگەزنامەی سعودی هەیە. لەگەڵ براكەی پەیوەندی بە داعشەوە كرد و مێرد و منداڵەكانی بەجێهێشت. ئەو گوتی سەرشۆڕی زۆربەی پیاوان ئەو هێزەی پێبەخشی خانەوادەكەی لەبیر بكات و پەیوەندی بە داعشەوە بكات. هیواداریشە چالاكییەكی خۆكوژی ئەنجام بدات، تا ببێتە یەكەم ئافرەتی نێو داعش كە خۆی دەتەقێنێتەوە.
5-دایكی لەیس: لە بریتانیاوە رووی لە سووریا كردووە و داوای لە ژنانی رۆژئاوا كردووە پەیوەندی بە داعشەوە بكەن و ببنە هاوسەری “شەهیدان”.
6-دایكی حارس: هاوڕێی دایلی لەیسە و ئەندامی گەتیبەی خەنسایە. وێنەی چالاكییەكانی داعش بڵاودەكاتەوە و وەك سەركەوتن وێنایان دەكات، لەوانەش وێنەی سەرپەڕاندنی مرۆڤ لە جەژنی رەمەزان لەلایەن داعشەوە.