مارێنزى ئەمریکى: ئامادەین ببینە پێشمەرگە
نووچەنێت-شەفەق نیوز
ژمارەیەک مارێنزى دێرینى ئەمریکى کە پێشووتر لە ریزى سوپاى ئەمریکادا کاریان کردووە ئامادەن بێنە کوردستان و لە ریزەکانى هێزى پێشمەرگەدا لەدژى داعش بجەنگێن.
ئەو سەربازانەى پێشووى ئەمریکا گوتویانە کە ئەوان خەڵکى شارەزایان تێدایە لە بوارە جیاوازەکانى سەربازیدا و داوایان کردووە رێنماییان پێبدرێت سەبارەت بە چۆنێتى پەیوەندیکردنیان بە پێشمەرگەوە.
ئەو خواستەى سەربازە ئەمریکییەکان دواى ئەوە هات ناوى پێشمەرگە وا بڵاوبووەوە کە بە بەرپەرچدانەوەى داعش بوونە گەورەترین لەمپەر لەبەردەم خەونى داعش بۆ درووستکردنى خەلافەتێکى ئیسلامى لە ناوچەکەدا.
سەرکەوتنەکانى پێشمەرگە بەسەر داعشدا سەرنجى زۆر نێوەندى نێودەوڵەتى راکێشاوە، چونکە پێشووتر سوپاى زەبەلاحى وەک سوپاى عێرالق و سووریا لەبەردەم داعش شکستیان هێناوە.