مافى مرۆڤى عێراقى: 2761 ئێزدى رفێندراوون

0

مافى مرۆڤى عێراقى: 2761 ئێزدى رفێندراوون

mafi mrovروانگەى عێراقى بۆ مافەکانى مرۆڤ دەڵێت تا ئێستا ئەوەى لە چالاکوان و رێکخراوەکانەوە زانیارییان پێگەیشتووە، ژمارەى ئەو ئێزدییانەى لەلایەن داعشەوە رفێندراوون گەیشتۆتە 2761 کەس کە زیاتر لە 70% یان ژن و منداڵن.
روانگەکە دەڵێت پێدەچێت ژمارەکە بەرەو 5000 کەس بکشێت و ئیدانەى ئەو بێدەنگییە نێوخۆیى و نێودەوڵەتییە دەکات کە لە هەمبەر ئەو سوکایەتییە دەگوزەرێت.
رێکخراوەکە دەڵێت رفێندراوەکان رووبەڕووى جۆرەها دەسدرێژى جەستەیى دەبنەوە، بەتایبەت ئافرەتەکانیان کە مامەڵەى بازرگانییان پێوە دەکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com