بزووتنەوەی گۆڕان: بەمزوانە كێشە ناوخۆییەكانمان چارە دەكەین
نوچە: هەولێر
سەرچاوەیەك لە جیڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان، لە لێدوانێكدا بۆ نوچە وتی “هەندێك كێشەی ناوخۆیمان هەن، بەڵام بە زووترین كاتت چارەیان دەكەین”.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی “هەنگاوەكان باش چوونەتە پێشەوە و ئەو كێشانەیش كە هەن بە زووترین كات چارەسەر دەكرێن”، دەربارەی تاكڕەوی لە بەڕێوەبردنی بزووتنەوەكە كە زۆرجار هەڵسوڕاوە دەست هەڵگرتووەكانی گۆڕان و هەندێك حیزبی نەیاری ئەو بزووتنەوەیە باسی دەكەن، ئەو سەرچاوەیە وتی “لە كاتی خۆیدا وەڵامی تێكڕای ئەو تۆمەتانە دەدەینەوە”.