موشیر گەڵاڵی: ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵ وتبووی دەبوایە لە باس كردنی شەڕ لەگەڵ داعش پرسمان پێ بكات

0

5555555555555555555موشیر گەڵاڵی: ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵ وتبووی دەبوایە لە باس كردنی شەڕ لەگەڵ داعش پرسمان پێ بكات
نوچە: هەولێر
دوای ئەوەی موشیر گەڵاڵی وەك پشتیوانییەك بۆ هێزەكانی پێشمەرگە بە جلی سەربازییەوە دەركەوت، بەر رەخنەی بەشێك لە لایەنگرانی حیزبە ئیسلامییەكان كەوت، خۆیشی دەڵێت “ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵ وتبووی دەبوایە پرسی بە ئێمە بكردایە”.
موشیر گەڵاڵی بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پێشووی كۆمەڵی ئیسلامی، لە سەرەتای شەڕی پێشمەرگە و داعش بە جلی سەربازییەوە پاڵپشتی لە هێزەكانی پێشمەرگە كرد، بەو كارەیش بەر رەخنەی بەشێك لە لایەنگرانی حیزبە ئیسلامییەكان كەوت، موشیر گەڵاڵی لە لێدوانێكدا بۆ نوچە وتی “من بەرگریم لە خاكی كوردستان و پاڵپشتی هێزەكانی پێشمەرگەم بە واجبێكی شەرعی زانی، هەروەها شەڕكردنم لە دژی داعش بە جیهادی عەین ناوبرد، ئەوەیش بووە هۆی نیگەرانی بەشێك لە لایەنگرانی حیزبە ئیسلامییەكان، چونكە ئەوان لە جیهادی عەین شارەزان بۆیە بەشێكیان تووشی هەڵوون هاتبوون”، وتیشی “بەڵام لەگەڵ ئەوەیشدا بە نامە و تەلەفۆن پاڵپشتی زۆر كرام و لەلایەن بەشی زۆرینەی لایەنگرانی حیزبە ئیسلامییەكانەوە دەستخۆشیم لێكرا”.
موشیر گەڵاڵی وتیشی “یەكەمین كەس كە دەستخۆشیان لێكردم، كۆمەڵێك گەنجی سەر بە كۆمەڵی ئیسلامی بوون و پێیانوتم تۆ گۆمی بێدەنگی ئیسلامییەكانت لە بەرانبەر داعش شڵەقاند”.
موشیر زیاتر دواو وتی “من ئێستا ئەندامی كۆمەڵی ئیسلامی ئیسلامی نیم، كەچی ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵ رەخنەی گرتبوو، وتبووی دەبوایە پرسی بە ئێمە بكردایە، بەڵام هەرزوو لە لایەن ئەندامێكی تری مەكتەبی سیاسی ئەو حیزبەوە وەڵامی درابووەوە و پێیتبوو ئەو وەك سەرۆكی سەنتەرێكی دیراسات بەشداری كردووە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com