وەزارەتی پێشمەرگە: هیچ ئەوەلیاتێكی 404 ژنە خانەنشینكراوەكەمان لا نیە
نوچە: هەولێر
عەمید هەڵگورد حیكمەت بەرپرسی راگەیاندن و رۆشنبیری لە وەزراەتی پێشمەرگە رایگەیاند ئەوان هیچ ئەوەلیاتێكی ئەو 404 ژنە خانەنشینكراوەیان لا نیە، كە بە پلەی باڵای سەربازی خانەنشین كراون، دەیشڵێت “ئەو لیستە هی سەردەمی دوو ئیدارەیی و بەر لە یەكگرتنەوەی وەزارەتی پێشمەرگەیە”.
عەمید هەڵگورد حیكمەت بەرپرسی راگەیاندن و رۆشنبیری لە وەزراەتی پێشمەرگە، لە لێدوانێكدا بۆ نوچە وتی “ئەو لیستە خانەنشینیە كە 404 ژن لە خۆ دەگرێت، بەر لە یەكگرتنەوەی وەزارەتی پێشمەرگە كراوە” وتیشی “پەرلەمانی كوردستانیش لیژنەیەكی هەیە كە تایبەتە بە كاروباری پێشمەرگە، دەتوانرێت لە رێی ئەو لیژنەیەوە ئەو پرسە بهێنرێت و لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە باس بكرێت و تاوتوێ بكرێت، دوای ئەوە بڕیاری لەسەر وەربگیردرێت”.
هەڵگورد حیكمەت وتیشی “من تەنها ئەوەندە دەتوانم بڵێم كە هیچ ئەوەلیاتێكی فەرمی ئەو لیستەمان لا نیە”.