یوسرا دواین بەرهەمی کلیپ دەکات
نوچەنێت
خانمە هونەرمەندی دەنگخۆش یوسرا مەحنوش وێڕای ئەوەی دواین ئەلبومی نوێی بڵاوکردەوە کە کۆمەڵێک گۆرانی نوێی لەخۆگرتبوو، لەم رۆژانەدا بەرهەمێکی تری بڵاوکردەوە، و بڕیارە بەم نزیکانە ئەو بەرهەمەش کلیپ بکات.
هونەرمەند یوسرا مەحنوش دوای بەشداریکردنی لە بەرنامەی Thevoice و سازدانی کۆنسرێتێک لەگەل هونەرمەند کازم ساهیر، بوو بە خاوەنی جەماوەریکی زۆر و ئێستا یەکێک لە ژنەهونەرمەندە ناسراوەکانی عەرەبە.
سەرچاوەیەکی نزیک لەیوسرا دواین کاری ئەو هونەرمەندە بۆ راگەیاندنەکان ئاشکرا دەکات و دەڵێت “دوای بڵاوبونەوەی ئەلبومێکی گۆرانی کە هەموو بەرهەمەکانی ئەو ئەلبومە گۆرانی نوێییە، یوسرا بەرهەمێکی تری بڵاوکردەوە بە ناوی بنهار، کە لە تێكستی ئیلی عزەت كەرەم و ئامادەکردنی عباس السباح و میلۆدی عادل عیراقی ە”.
وتیشی” وا چاوەران دەکرێت، یوسرا گۆرانی بنهار بەم نزیکانە کلیپ بکات”.