دانمارك بەمشێوەیە هاریكاری سەربازیی پێشمەرگە دەكات

0
 فڕۆكەی لۆكهێد سی-130


فڕۆكەی لۆكهێد سی-130

دانمارك بەمشێوەیە هاریكاری سەربازیی پێشمەرگە دەكات

نووچەنێت-ئاژانسەكان

ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی ئاب پەرلەمانی دانمارك بەزۆرینەی دەنگ پرۆژە یاسای هاریكاری سەربازیی كوردستانی پەسەند كرد.
هەریەكە لە وەزیری بەرگری و دەرەوەی دانمارك دەربارەی چۆنێتی هاریكارییەكان لێدوانیان دا و ئاشكرایان كرد ووڵاتەكەیان فڕۆكەی سەربازی جۆری (لۆكهێد سی-130) رەوانەی كوردستان دەكات بۆ هاریكاری پێشمەرگە لە شەڕی داعشدا و تیمێكی 55 كەسیش دەنێرێت بۆ بەكارهێنانی فڕۆكەكە لە كوردستان و عێلااقدا.
فڕۆكەی لۆكهێد سی-130 چەندین سوودی سەربازی هەیە، لەوانە گواستنەوەی كەل و پەلی سەربازی و دابەزاندنی سەرباز لەنێو جەرگەی خاكی دوژمن و یریدەدانی هێرشە ئاسمانییەكان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com