چیك جبەخانەیەكی زۆر رەوانەی پێشمەرگە دەكات

0
دژە تانك

دژە تانك

چیك جبەخانەیەكی زۆر رەوانەی پێشمەرگە دەكات

نووچەنێت-ئاژانسی هەواڵی چیك

ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی ئاب، ئاژانسی هەواڵی چیك لەزاری حكومەتی ئەو ووڵاتەوە رایگەیاند كە بڕێكی زۆری جبەخانەی سەربازییان ئامادەكردووە و بۆ كوردستانی دەنێرن.
ئاژانسەكە دەڵێت ئەوەی ئێستا حكومەتی چیك دیاری كردووە بۆ پێشمەرگەی بنێرێت 8 ملیۆن فیشەكی كڵاشینكۆف و 50 هەزار بۆمبی دژەتانك و چەندین جۆری تری تەقەمەنی وەك نارنجۆك و مووشەك.
بەپێی ئاژانسەكە بڕی تەقەمەنییەكان چەندین تۆنن و بایی دو ملیۆن دۆلارن و لەڕێگەی هێزەكانی ئەمریكاوە دەگوازرێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان.

دوێنێ‌ جاك هاگڵ وەزیری بەرگری ئەمریكا گوتی تا ئێستا جگە لە ئەمریكا، هەریەكە لە فەرەنسا و ئەڵمانیا  كرواتیا و ئیتالیا و بریتانیا و كەنەدا بڕیاریانداوە هاریكاری سەربازیی هەرێمی كوردستان بكەن

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com