سەنگاوی هۆكاری پاشەكشەی پێشمەرگە لە جەلەولا ئاشكرا دەكات
نوچە: سلێمانی
مەحمود سەنگاوی فەرماندەی میحوەری گەرمەسێری هێزی پێشمەرگەی كوردستان، هۆكاری پاشەكشەی هێزەكانی پێشمەرگە لە جەلەولا ئاشكرا دەكات و دەڵێت “پاشەكشە بە فەرمانی مەسعود بارزانی بووە”.
سەنگاوی لە لێدوانێكدا بۆ دەزگا راگەیاندنەكانی سەر بە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان وتوویەتی “كشانەوە و چوونە پێشەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەرەكان، پەیوستە بە بڕیاری مەسعود بارزانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و لە دەسەڵاتی ئێمەدا نیە”.
هەروەها هۆشداری داوەتە پەرلەمانتارانی پەرلەمانی كوردستان و وتوویەتی “هەر ئەندام پەرلەمانێك دەست وەربداتە كاروباری پێشمەرگە، رێی پێنادەم سەردانی میحوەرەكەی ئێمە بكات”.