پێشمەرگە بۆ جەمیل بایك: خەریكی هەرچییەك بین، لەوە باشترە وەك تۆ بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەكانەوە بكەین
نوچە: هەولێر
وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وەڵامێكی توندی جەمیل بایك دەداتەوە و دەڵێت “پێشمەرگە خەریكی هەر چییەك بێت، لەوە باشترە وەك تۆ خەریكی بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەكانەوە بێت”.
دوای ئهوهی جهمیل بایك، له دیمانهیهكی رۆژنامهوانیدا وتبووی، به هۆی ئهوهی پێشمهرگه خهریكی پاره و ئۆتۆمبێل و ڤێلا و بازرگانین، شهڕیان پێی ناكرێت.
عەمید هەڵگورد حیكمەت بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و رۆشنبیری و هۆشیاری نیشتیمانی لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە وەڵامی وتەكانی جەمیل بایك هاوسەرۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان، رایگەیاند”جەمیل بایك چاوی بە قارەمانیەتی پێشمەرگە هەڵنایەت، بۆیە دەڵێت پێشمەرگە چاوی لە ڤێلا و پارەیە”.
عەمید هەلگۆرد وتیشی “بە جەمیل بایك دەڵێین پێشمەرگە خەریكی بەرگریكردنن لە كوردستان و خەریكی هەرچیەك بن، لەوە باشترە كە وەك تۆ خەریكی بازرگانیكردن بن بە ماددە هوشبەرەكانەوە”.
