دۆسیەی عێراق لە قاسم سولێمانی سەندرایەوە
نووچەنێت-ئاژانسەكان
بە فەرمانی عەلی خامنەیی رێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، دۆسیەی عێراق له قاسم سولێمانی فورماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران سەندرایەوە و درایە حسێن هەمەدانی جێگری.
بەهۆكاری ئەوەی نەیتوانیوە لایەنە عێراقییەكان رازی بكات بە كاندیدكردنەوەی مالیكی قایل بن، ئایەتوڵڵا خامنەئی بە یەكجاریی دۆسیەی كاروباری عێراقی لە قاسم سولەیمانی سەندەوە و بەمجۆرە شكستی مالیكی و سولێمانی هاوكات بوون.
مالیكی دۆستێكی نزیكی سولەیمانی بووە و سەرانی ئێران پێیانوایە سولێمانیش بە هاوبەشی شكستەكانی مالیكی دادەنرێت لە 8 ساڵی رابردوودا، كە بووە هۆی لاوازكردنی شیعە و بەهێزبوونی سوننە و كورد، كە ئەوەش دژی خواستی ئێرانە.
هەرچی حسێن هەمەدانییە ئەوە بەرپرسی دۆسیەی سوریا بووە و سەركەوتوو بووە لە پاراستنی رژێمەكەی بەشار ئەسەد و جێگەی رەزامەندی عەلی خامنەئییە.

