یەكێتی و پەكەكە توركیا بە هاوكاری كردنی داعش تۆمەتبار دەكەن
نوچە: هەولێر
هەر یەكە لە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی كرێكارانی كوردستان، دەوڵەتی توركیا بە هاوكاریكردنی داعش تۆمەتبار دەكەن، بەرپرسێكی پەكەكەیش دەڵێت “پارتی بۆ دەستكەوتی سیاسی گەلی لە شەنگال بەجێهێشت”.
لە میانی بەشدای كردنی لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی رووداو، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایگەیاند، لە فرۆكەخانەكانی توركیا كەسانی چیچانی دەبینرێن كە بەرەو ئەنتاكیا دەڕۆن و لەوێوە دەچنە ناو خاكی سوریا, پیرە بەوەیش بە ناڕاستەوخۆ دەوڵەتی توركیای بە هاوكاری كردنی داعش تۆمەبار كرد.
لەلایەكی ترەوە رەزا ئاڵتون كە یەكێكە لە سەركردەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە چاوپێكەوتنێك لەگەڵ تەلەفزیۆنی ستێرك وتی “پارتی دیموکراتی کوردستان گه‌لی به‌ته‌نیا به‌جێهێشت ، هێزه‌کانی خۆی کشانده‌وه پاش ئه‌وه داعش هات، پارتی ده‌یه‌وت له‌سه‌ر ئاواره‌کان ده‌ستکه‌وتی سیاسی به‌ده‌ستبخه‌ن”.
هەروەها وتی “ئاشکرابوو که دوای مانگی ڕه‌مه‌زان داعش ده‌که‌وێته جموجۆڵ، له‌جیاتی به‌غداد ڕوویان کرده شه‌نگال، له‌لایه‌ک ئه‌وه بۆ پیلانی داعش بۆ له‌ناوبردنی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستانیش گرنگ بوو بۆ ئه‌وان و خاوه‌ن گرنگیه‌کی ستراتیژیکه، بۆیه ئامانجی دووهه‌مینی ئه‌وان مه‌خموور بوو که هه‌ردوو پیلانه‌که گرێندراوی یه‌کترین”.
ئاڵتوون وتیشی “ده‌ستپێکردنی ژیانی ئاواره‌یی ئه‌و په‌نابه‌رانه له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌یانبووه، ئه‌وه‌ش بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی 7 تا 8 جار په‌نابه‌ران ناچاربن کۆچ بکه‌ن و جێگاکانیان بگۆڕن، هه‌موو ئه‌و ئاڵوگۆڕ و کۆچکردنانه‌ش له‌سه‌ر داخوازی تورکیا و به‌سیاسه‌تی پارتی هاتوه‌ته ئاراوه، ئه‌گه‌ر له دۆخی ئه‌م دواییه بڕوانین ده‌بینین هه‌رچه‌نده داعش له ڕووی گشتیه‌وه دیارکه‌ربێت به‌ڵام مرۆڤ هه‌ڵه‌نیه ئه‌گه‌ر بڵێت ده‌ستی تورکیاشیان له‌پشته‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌رفراوانی هێرشه‌که بۆ سه‌ر کامپی په‌نابه‌رانی مه‌خموور له‌به‌رچاو بگرین ئه‌وا ڕاستیه‌که‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت، قسه‌کانمان پشتڕاست ده‌بێته‌وه”.