هەڵۆ پێنجوێنی: بەنداوی موسڵ لە ژێر دەستی هێزی پێشمەرگەدایە
نوچە: هەولێر
هەڵۆ پێنجونێی بەرپرری مەڵبەندی موسڵی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایگەیاند “سەدی موڵ سەنگەرێكی پتەوە و پێشمەرگە بە ورەیەكی بەرزەوە لە سەنگەردایە و دوژمن لە شكستدایە”.
هەڵۆ پێنجوێنی لە روونكردنەوەیەكدا كە كۆپییەكی بۆ نوچە نێردراوە، ئەتی دەكاتەوە كەوا بەنداوی موسل كەوتبێتە دەست داعش، پێنجوێنی لە روونكردنەوەكەیدا نووسیویەتی “هەروەك دەزانین لەم قۆناخەی ئێستادا هێزی پێشمەرگە لە هەموو سەنگەرەكان لە سەركەوتنی بەردەوامدایەو ڕۆژانە دوژمن لە شكستدایە، رەدی ئەو پڕوپاگەندانە دەكەینەوە كە دەڵێن سەدی موسڵ كەوتووەتە دەستی دوژمن ئەمە دورە لە ڕاستیو سەدی موسڵ سەنگەرێكی پتەوەو پێشمەرگە بە وریەكی بەرزەوە لە سەنگەردایەو تائێستا دوژمن لە شكستدایە، دەیانەوێت بە پروپاگەندە شكستەكانیان بشارنەوەو دڵی گەلەكەمان ڕابچڵەكێنن”.
لە كۆتایی روونكردنەوەكەیشیدا دەڵێت “گەلی كوردو پێشمەرگە زۆر لەم پروپاگەندانە هۆشیارترو گەورەترن لەوەی پروپاگەندەی دوژمن كاری تێبكات”.