قەرزاوى: خەلافەت دەبێت کۆنفیدرالى بێت

0

qarzawiقەرزاوى: خەلافەت دەبێت کۆنفیدرالى بێت

 

نووچە نێت-ئەنەدۆڵ

 

یوسف قەرزاوى سەرۆکى یەکێتى زانایانى ئیسلامیى جیهانى خەلافەتەکەى داعش رەتدەکاتەوە و دەڵێت “شتێکى بێ قیمەتە و مەرجى خەلافەتى تێدا نییە”.
قەرزاوى کە لە پەراوێزى کۆبوونەوەیەکى رێکخراوەکەیدا لە ئەستەنبوڵ لێدوانى بۆ ئاژانسى هەواڵى ئەنادۆڵى تورکى داوە ووتوویەتى “خەلافەت نابێ وەکوو خەلافەتەکانى پێشوو بێت، بەڵکو دەکرێت بە رەزامەندى گەل و فەرمانڕەوا مسوڵمانەکان یەکێتییەکى فیدراڵى یان کۆنفیدراڵى درووست بکرێت”.
جگە لە مەرجى یەکێتى ئارەزوومەندانەى نێوان دەوڵەتە مسوڵمانەکان ووتوویەتى دەبێت سەرانى ووڵاتەکانى نێو یەکێتییەکەش دادپەروەر بن و واقعییانە بۆ کاروبارەکان بڕوانن و هاریکارى گەلى خۆیان بن.
قەرزاوى توندڕەویى ئیسلامى رەتکردۆتەوە و ووتوویەتى “ئایینى ئیسلام توندڕەوى و زۆر رۆچەەن لە بابەتە دینییەکان رەتدەکاتەوە، مسوڵمانان ئوممەتێکى میانەڕەوون و دەبێت هەموو سەد ساڵێک ئایین و تێگەیشتن بۆ ئایین نوێ بکرێتەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com