عەمر موسا: فیدراڵیەتى عێراق لە بەرژەوەندى چەند لایەنێکى گومانلێکراوە

0

musaعەمر موسا: فیدراڵیەتى عێراق لە بەرژەوەندى چەند لایەنێکى گومانلێکراوە

 

نووچەنێت-ئاژانسەکان

ئەمڕۆ سێشەممە 26ى ئاب عەمر موسا ئەمیندارى پێشووى کۆمەڵەى ووڵاتانى عەرەب و سەرۆکى ئێستاى لیژنەى نووسینەوەى دەستوورى میسر بە توندى هێرشى کردە سەر بیرۆکەى دابەشکردنى عێراق بۆ چەند هەرێمێکى فیدراڵى.
موسا گوتى مەسەلەى دابەشکردنى عێراق بۆ سێ دەوڵەتۆکەى کوردى و سوننى و شیعى یاخود بۆ دوو هەرێمى کوردى و عەرەبى رێگا خۆشدەکات بۆ شەڕێکى تائیفى لە عێراق و دواتر پەرە دەسێنێت بۆ ناوچەکانى دیکەى جیهانى عەرەبى.
موسا ووتویەتى ناوچەکەمان پێویستى بەوەیە سیستمێکى نوێى بۆ دیارى بکرێت لە چوارچێوەى جیهانى عەرەبیدا، بەبێ دەستێوەردانى هەرێمى و نێودەوڵەتى و نابێت لە چوارچێوەى هەر پرۆژەیەکدا بەرژەوەندى ووڵاتانى هەرێمى و زلهێزەکان سەر بخرێت بەسەر بەژەوەندى عەرەبدا.

مووسا لە چوارچێوەى ووتەکانیدا ووتوویەتى ئەو فیدرالییەتەى بۆ عێراق باسیدەکەن هەلى هاوسۆزى و پێکەوە ژیان کەمدەکاتەوە و دەچێت خانەى بەرژەوەندیگەلێکى دەرەکى گومانلێکراو

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com