سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی: ئاری هەرسین هیچ ئیمتیازاتێكى ئەندام پەرلەمانی نایگرێتەوە

0

22سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی: ئاری هەرسین هیچ ئیمتیازاتێكى ئەندام پەرلەمانی نایگرێتەوە

 
نوچە: هەولێر

ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، فراكسیۆنەكەیان دەسبەرداری ئاری هەرسین نابێت، وتیشی “ئەگەر دەست لەكار كێشانەوەكەی قبوڵ بكرێت، هیچ ئیمتیازاتێكی ئەندام پەرلەمانی نایگرێتەوە”.

ئومێد خۆشناو لە لێدوانێكدا بۆ نوچە وتی “ئێمە هەڵوێستەكەی كاك ئاری بەرز دەنرخێنین، كە لەم دۆخەدا پێشمەرگایەتی بەلاوە پەسەندتر بووە و چۆتە سەنگەرەكانی پێشمەرگە، بەڵام كاك ئاری لای فراكسیۆنەكەمان كەسێكی گرنگە و دەستبەرداری نابین”.
ئومێد خۆشناو زیاتر وتی “لەو كاتەوەی دەست لەكار كێشانەوەی داوە بە سەرۆكایەتی پەرلەمان، بەشداری كۆبوونەوەكانی فراكسیۆن و كۆبوونەوەكانی پەرلەمانیش ناكات، قسەمان لەگەڵ كردووە، ئەو دەڵێت من چیتر ئەندام پەرلەمان نیم، بەڵام ئێمە ئەو دەست لەكاركێشانەوەیە رەت دەكەینەوە”.
ئومێد خۆشناو وتیشی “تا ئێستا هیچ زانیارییەكم لا نیە كە مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی پارتی قسەیان لەگەڵ كاك ئاری كردبێت، بەڵام ئێمە قسەمان لەگەڵ سەرووی خۆمان كردووە و ئەوانیش پابەندن بە بڕیاری ئێمەوە، چونكە راستە كاك ئاری سەربەستە لە هەر بڕیارێك، بەڵام ئێمەیش وەك فراكسیۆن قسەی خۆمان دەبێت و دەستبەرداری نابین، كاتێك لە دانشتنە ئاساییەكانی پەرلەماندا نامەی دەست لەكار كێشانەوەكەی خرایە روو، ئێمە وەك فراكسیۆن رەتی دەكەینەوە، چونكە كاك ئاری بۆ ئێمە گرنگە و سەرۆكی لیژنەیەكی گرنگی پەرلەمانیشە”.
ئومێد خۆشناو دەربارەی ئەو ئیمتیازاتانەی كە دوای دەست لەكار كێشانەوەی بەر پەرلەمانتار دەكەوێت وتی “كاك ئاری هیچ ئیتیمتیازاتێكی وەك خانەنشینی بەر ناكەوێت، چونكە بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆ، ئەو ماوە یاساییەكەی خۆی تەواو نەكردووە تا ئەو ئیمتیازاتە بیگرێتەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com