پشکنینی بەنزین بەدەبەی ئاوخواردنەوە نێچیرڤان بارزانی توڕە دەکات
نوچەنێت
نێچیرڤان بارزانی بەتوندی پەڕلەمانتاران ئاگادار دەکاتەوە، کە لەدەرەوەی کاری خۆیان دەست نەخەنە کاروباری حکومەت، لەدوای ئەو ئاگادارکردنەوەش پەڕلەمان و حکومەت لەسەر شێوەیەکی کارکردن رێککەوتن.
چەند پەڕلەمانتارێکی کوردستان لەسەر داوای چەند هاوڵاتییەک سەردانی بەنزینخانەکانیانکرد بۆ پشکنینی جۆر‌و کوالێتی ئەو بەنزینەی دابەشی دەکەن، رایانگەیاند کوالێتی ئەو بەنزینەی دەدرێتە هاوڵاتیان، باش نییە، لای خۆشییەوە ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەکانی کوردستان، نیگەرانی وەزارەتەکەی راگەیاند، لەوەی، ئەو پەڕلەمانتارانە، “بەشێوەیەکی نازانستی بەو کارە هەستاون”.
ئاشتی هەورامی لە هەڤپەیڤینێکی کەناڵی روداو گوتی” وەزارەتی سامانە سروشتییەکان خۆی پشکینین بۆ کوالێتی بەنزین دەکات، ئێمە پرۆسەی خۆمان هەیە، موختەبەراتی خۆمان هەیە، شارەزای خۆمان هەیە، واجبە لەسەرمان ئەو ئیشە بکەین، ئەندامانی پەڕلەمان هەقی خۆیانە لێمان بپرسن ئایا پرۆسەکەتان چییە؟ چیتان نەکردووە؟ کەستان گرتووە ؟ کەستان دۆزیوەتەوە کە بەنزینی خراپ ئەفرۆشێ؟ ئیجرائاتتان کردووە، ئەوە هەقی خۆیانە هەموو رۆژێک ئەتوانن پرسیار بکەن”.
هەورامی وەک ئاماژەدان بەوەی کەپەڕلەمانتاران بەشێوەیەکی نازانستی بەکارەکەیان هەستاون، دەبەیەکی ئاوی پڕ لەبەنزینی بەرزکردەوە، کە پەڕلەمنتارەکان بۆ پشکنینی بەنزین بەکاریانهێنابوو، وتی” بەڵام پەڕلەمانتار بچێتە بازاڕ، خۆی بەم پرۆسەیە ئیش بکات، بەڕاستی شتێکی ناشیرینەو جوان نییە، بۆ ئەوانیش باش نییەو بۆ ئێمەش باش نییە”.
لەدوای دروستبوونی ئەو نیگەرانییە، لەنێوان پەڕلەمان و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، ئەنجومەنی باڵای نەوت و غاز و لیژنەی پیشەسازی و وزەو سامانە سروشتییەکان لەپەڕلەمانی کوردستان کۆبونەوە، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستانیش، رایگەیاند نێچیرڤان بارزانی لەو کۆبونەوەیەدا توڕەبووەو پەڕلەمانتارانی ئاگادارکردۆتەوە لەو کارەیان کە دەیکەن.
رێواز فایه‌ق ئه‌ندامی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه و سامانه سرووشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ “باس‌نیوز” وتی: “له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی لیژنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وت و غاز، نێچیرڤان بارزانی به‌تووڕه‌ییه‌وه ده‌نگی به‌رز كردووه‌ته‌وه و وتوویه‌تی، پشكنینی به‌نزین و سه‌ردانیكردنی به‌نزینخانه‌كان ئیشی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان نییه و من قبووڵی ناكه‌م په‌رله‌مانتاران له‌بری حكومه‌تی ھه‌رێم پشكنین بۆ به‌نزینخانه‌كان بكه‌ن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له به‌رامبه‌ر ئه‌و تووڕه‌بوونه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت، په‌رله‌مانتاران وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه”، وتیشی: “ئێمه وه‌ڵاممان دایه و موناقه‌شه كه‌وته نێوانمان و جه‌ختمان له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وه كاری ئێمه‌یه له‌و سكاڵایانه بكۆڵینه‌وه كه بۆ لیژنه‌كه‌مان ده‌نێردرێت، پێشمان وت مه‌سه‌له‌ی قبووڵكردن و قبووڵ نه‌كردن زۆر دووباره ده‌بێته‌وه و ره‌نگه پێویستی به‌گفتوگۆیه‌كی سیاسی ھه‌بێت، مه‌سه‌له‌ی ئه‌و پشكنینه‌ش به‌كاری خۆمان ده‌زانین”.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەکۆبونەوەکەی پەڕلەمان و ئەنجومەنی باڵای نەوت و غاز، ئەوەی رەتکردەوە کە پەڕلەمانتاران وەڵامیان پێ بوبێ بۆ قسەکانی نێچیرڤان بارزانی، چونکە وەک ئەو وتی” کاری پەڕلەمانتارەکان نازانستی بوووە،و بەشێوەیەکی هەڕەمەکی بووە، پشتیان بە هیچ بنەمایەکی زانستی نەبەستووە” هەر بۆیەش دوای توڕەبون و ئاگادارکردنەوەکەی نێچیرڤان بارزانی”هەردوولا رێککەوتن لەسەر ئەوەی، کە ئەگەر پەڕلەمانتاران سکاڵایەکیشیان بەدەست بگات و پشکینین بۆ بەنزین بکەن، لەگەڵ شارەزایانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و لەڕێی موختەبەراتی زانستییەوە ئەو کارە بکەن”.